مێژووی هه‌ڵبژاردن
له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه نوێیه‌ى كه‌به‌هۆى داگیركردنى ده‌وڵه‌تى كوێت، له‌پاش ١٩٩٠/٨/٢ له‌عیراق و ناوچه‌كه هاته‌ئارا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووى خه‌باتى گه‌لى كوردستان له‌عێراقدا، به‌ره‌ى كوردستانى به‌پشتیوانى و به‌شدارى جه‌ماوه‌رى كوردستان توانیان به‌شێكى زۆرى خاكى كوردستانى عێراق، به‌شارى كه‌ركوكیشه‌وه رزگاربكه‌ن.
به‌ڵام دواتر، رژێمى سه‌دام به‌شێكى زۆرى شاره گه‌وره‌كانى كه‌ركوك و سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆكى داگیركرده‌وه، بۆده‌ربازبوون له‌شاڵاوى كوشتنى دڕندانه‌ى رژێمى سه‌دام، گه‌لى كوردستان به‌كورد و توركمان و مه‌سیحیه‌وه، له‌كۆڕه‌وێكى ملیۆنیدا به‌ره‌و ناوچه سنووریه‌كانى ئێران و توركیا كۆچیان كرد. هاوكات هێزى پێشمه‌رگه له‌ناوچه شاخاویه‌كان، له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى كۆڕێ له هه‌ولێر،و چیاى ئه‌زمڕ له‌سلێمانى، سه‌نگه‌رى به‌رگریان قایم كرد‌و ئازایانه هێزى په‌لامارده‌رى سوپاى عیراقیان تێك شكاند. دواتر له‌سه‌ر پێشنیازى فه‌ره‌نساو به‌پشتیوانى ئه‌مریكاو به‌ریتانیا، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وله‌تى بڕیارى٦٨٨ ى ده‌ركرد، به‌هۆیه‌وه ناوچه‌ى (په‌ناگه‌ى ئارام) بۆ خه‌ڵكه ئاواره‌بووه‌كه‌ى ناوچه سنووریه‌كان، له‌دژى فڕینى فڕۆكه‌كانى سوپاى عێراقى له سه‌رووى هێلى پانى ٣٦ پله، بۆ پاراستنى گه‌لى كوردستان دیاریكرا.
دواى شكست هێنانى گفتوگۆكانى نێوان به‌ره‌ى كوردستانى و رژێمى سه‌دام، له ١٩٩١/١٠/٢٦، حكومه‌تى عێراق ده‌ستى كرد به‌كێشانه‌وه‌ى داموده‌زگا ئیداریه‌كان له‌ناوچه‌كانى كوردستان. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كى یاسایى و ئیداریى دروستكرد، به‌ره‌ى كوردستانى، كه له‌حه‌وت حزب پێكهاتبوو، وه‌كو ده‌سه‌ڵاتى دیفاكتۆى ناوچه‌كه، له‌ئاستى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ته‌نگه‌ژه سیاسى و ئیدارى و یاساییه‌دا بوو كه رژێم له‌كوردستان دروستى كرد، ئه‌وه‌بوو له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێم و دانانى ده‌سه‌ڵاتى یاسا، به‌ره‌ى كوردستانى بیرى له‌دامه‌زراندنى سیستمێكى په‌رله‌مانى كرده‌وه، له‌ڕێى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ربه‌خۆى ئازاد‌و دیموكراتیه‌وه.
بۆئه‌مه‌ش سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌ى كوردستانى، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى له (١٥) كه‌س له حاكم و پارێزه‌رو مافپه‌روه‌ران و نوێنه‌رانى لایه‌نه سیاسیه‌كانى ناو به‌ره‌ى كوردستانى پێكهێنا، به‌م شێوه‌ى خواره‌وه:
١- ره‌شید عه‌بدولقادر، سه‌رۆكى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
٢- مه‌عروف ره‌ئووف، یه‌كه‌م وه‌زیرى داد له هەرێمی کوردستان.
٣- نازم حه‌وێزى، سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر.
٤- حاكم ئه‌میر حه‌وێزى، ئه‌ندامى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر، دواتر بووه سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى سه‌رپه‌رشتى هه‌لبژاردنه‌كانى كوردستان.
٥- شه‌مسه‌دین موفتى.
٦- مه‌حمود بابان.
٧- د. سه‌عدى به‌رزنجى، راگرى كۆلیژى یاسا‌و رامیاریی زانكۆى سه‌لاحه‌دین.
٨- د.خورشید شه‌وكه‌ت رواندزى، مامۆستاى كۆلیژى یاسا‌و رامیاریی زانكۆى سه‌لاحه‌دین.
٩- پارێزه‌ر مسته‌فا عه‌سكه‌رى.
١٠- فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د .
١١- د. قه‌یس دیوالى، دواتر بووه ئه‌ندامى خوولى یه‌كه‌مى هه‌لبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان.
١٢- حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجى، دواتر بووه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان.
١٣- به‌ختیار حه‌یده‌رى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردستان.
١٤- قادر جه‌بارى، دواتر بووه وه‌زیرى داد له كابینه‌ى دووه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم.
١٥- فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مان. ساڵى ٢٠٠٠ لە کردەیەکی تیرۆریستی‌دا شەهیدكرا .
ئه‌م لیژنه تایبه‌تیه‌ى پێكهات، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند دانیشتنێكى له‌ماوه‌ى نێوان ١٩٩١/١٢/٢٣ تاوه‌كو ١٩٩٢/١/٢٨ ئه‌نجامدا، پڕۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌ش به‌سه‌ركردایه‌تى سیاسى به‌ره‌ى كوردستانى كرد، و له‌رۆژى ١٩٩٢/٤/٢٨ له‌لایه‌ن به‌ره‌وه بڕیارى له‌سه‌ردرا، و به‌ناوى یاساى ژماره (١) بۆ ساڵی١٩٩٢ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردستان – عیراق په‌سه‌ندكرا.
هه‌لبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و رابه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان، له‌رێگاى ده‌نگدانى گشتى ونهێنى و راسته‌وخۆ، له ١٩٩٢/٥/١٩ به‌به‌شدارى نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر، كه‌نوێنه‌رایه‌تى زیاتر له‌سێ ملیۆن ونیو هاوڵاتیان ده‌كرد، ئه‌نجامدرا. کەبه‌هاوكارى وپشتیوانى چاودێرانى بیانى ودۆستانى گه‌لى كورد به‌ڕێوه‌چوو.
و به‌پێى یاساى هه‌لبژاردن هه‌رحزبێك ده‌بوایه 7% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ بۆ ئه‌وه‌ى كورسیه‌كى په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات.