Skip to the content
Menu

مێژووی هه‌ڵبژاردن خولى سێيه‌م ٢٠٠٩

به‌رله‌ 4/6/2009 كه‌رۆژی كۆتایی هاتنی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بوو عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا كه‌رۆژی 5/1/2009 ده‌رچوێنراوه‌و ئاراسته‌ی  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، تیایدا پێشنیاری رۆژی 19/5/2009 ی كردبوو  بۆ هه‌لبژاردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌لبژاردنی ئه‌و رۆژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌راندبۆوه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ كوردستان له‌ 19/5/1991 ئه‌نجامدراوه‌.

له‌نووسراوێكی تریشدا كه‌ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عیراقی كردووه‌و میژووی 26/3/2009 ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خولی دووه‌م جارێكی تر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر رۆژی 19/5 كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌لبژاردنی تیائه‌نجامبدرێت بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌نووسراوه‌كه‌دا داوای له‌ كۆمسیۆن كردووه‌ بۆ دیاری كردنی رۆژی هه‌لبژاردن ته‌نسیق له‌گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

دوای تاووتوێكردنی ئه‌و پێشنیاره‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ل كۆمسیۆنی بالای هه‌لبژاردن له‌عیراقدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌نامه‌یبه‌دا كه‌ مێژووی 11/4/2009 ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و  ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردووه‌ تیایدا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ كۆمسیۆنی بالا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرال و نه‌بوونی پلانی دارایی روون و توانای ته‌كنیكی پێویست  كۆمسیۆن ناتوانێت له‌رۆژی 19/5/2009 هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدات.

دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی بالای هه‌لبژاردن له‌عیراق رۆژی 2/5 /2009 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ له‌20/7/2009 به‌دواوه‌ ئاماده‌ن هه‌لبژاردن به‌رێوه‌ببه‌ن ئه‌وه‌بوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژی 5/5/2009 له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ 9ی خولی دووه‌می ساڵی چواره‌می له‌ خولی دوومی هه‌لبژاردن ئاماده‌بوو له‌ وتارێكداله‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان  رۆژی 25/7/2009 ی دیاری كرد وه‌ك رۆژی هه‌لبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان و داواشی كرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام بدرێت.

دواتر رۆژی 25/7/2009 پرۆسه‌ی خولی سێیه‌می هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كه‌شێكی ئارام و به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین چاودێری نێوده‌وله‌تی و بیانی و عه‌ره‌بی و ناوخۆیی سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌رێوه‌چوو.

له‌هه‌لبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا 24 لیست به‌شداری هه‌لبژاردنیان كرد، بۆ كێبركێ له‌سه‌ر 111 كورسی و تیایدا 11 لیست توانیان رێژه‌ی یاسایی  به‌ده‌ست بێنن و بێنه‌ ناو په‌رله‌مان. ئه‌نجامی كۆتایی هه‌لبژاردنه‌كه‌ش وه‌ك له‌نووسراوی ژماره‌ ( خ/9/1431 له‌ 18/8/2009) ی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان له‌عیراق هاتووه‌و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌و تیایدا موساده‌قه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كه‌ كردووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

  1. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌ی پالێوراو

ناوی پالێوراو

كۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌

رێژه‌ی سه‌دی

12

مه‌سعود بارزانی

1.266.397

69.60

 

 

 

 

  1. په‌رله‌مانی كوردستان

ژماره‌ی

لیست

ناوی قه‌واره‌ولیسته‌ سیاسییه‌كان

كۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌

رێژه‌ی سه‌دی

54

لیستی كوردستانی

1.076.370

57.37 %

55

ئازادی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی

15.028

0.80 %

57

گۆڕان (التغیر)

445.024

23.72 %

58

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كوردستان/عیراق

27.147

1.45 %

59

لیستی خزمه‌تگوزاری وچاكسازی قائمه‌ الخدمات والاصلاح

240.842

12.84 %

67

قائمه‌ الرافدین

5.690

0.30 %

68

المجلس الشعبی لكلدانی السریانی الاشوری

10.595

0.56 %

69

الحركه‌ الدیمقراگیه‌ التركمانیه‌ فی لاكردستان

18.464

0.98 %

70

قائمه‌ اربیل التركمانیه‌- لیستی توركمانی هه‌ولێر

3.906

0.21 %

72

قائمه‌ اصلاح التركمانی

7.077

0.38 %

74

ارام شاهین داود باكویان

4.198

0.22 %

 

لیستی ناوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان (خولی سێیه‌م)

لیستى كوردستانى

  1. ئه‌رسه‌لان بایز ئیسماعیل (ئێستا سه‌رۆكی په‌رله‌مانه)
  2. حسن محمد سوره‌ محمد (ئێستا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه)
  3. فه‌رسه‌ت احمد عبدالله (ئێستا سكرتێری په‌رله‌مانه)
  4. محمد قادر عبدالله‌ ناسراو به‌دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی( سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌)
  5. به‌كر كریم محمد صالح
  6. بێریڤان إسماعیل سه‌رهه‌نگ
  7. په‌روین عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵا
  8. تارا تحسین یاسین ئه‌سعه‌دى
  9. تارا عبدالرزاق محمد عمر
  10. جلال علی عبدالله عوسمان
  11. جمال تاهر ئیبراهیم محمد
  12. حازم تحسین سعید على
  13. خه‌لیل عوسمان حمد امین رسول
  14. خورشید احمد سلیم یونس
  15. د. رۆژان عه‌بدولقادر احمد بایز دزه‌یی
  16. د. لیلی امیرعاض عزیز
  17. د. ئاراس حسین محمود
  18. د.به‌شیر خه‌لیل تۆفیق
  19. د.سه‌روه‌ر عبدالرحمن عمر
  20. د.عمر حمدامین نوره‌دینى
  21. د.محمد موسى مصطفى
  22. دانا سه‌عید سۆفى
  23. دڵشاد شه‌هاب حاجى (ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌)
  24. رازاو محمود فه‌ره‌ج
  25. رزگار محمد امین حمه‌سعید (ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه)
  26. رفیق صابر قادر ته‌ها (ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌)
  27. زكیه‌ صالح عبدالقادر رشید
  28. ژیان عومه‌ر شه‌ریف
  29. سالار مه‌حمود موراد عه‌لی
  30. سه‌ردار رشید محمد احمد
  31. سه‌میره‌ عبدالله ئیسماعیل
  32. سۆزان شه‌هاب نوری
  33. شڤان ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر
  34. شلێر محه‌مه‌د نه‌جیب
  35. شلیر محى الدین صالح محمد
  36. شه‌ونم محمد غریب ته‌ها
  37. شوان عبدالكریم جلال محمود
  38. شۆرش مجید حسین مرسل
  39. شێروان ناسح عبدالله‌ سبفه‌ الله‌ حیده‌ری (ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌)
  40. شیلان عبدالجبار عبدالغنى ابراهیم
  41. صباح بیت الله‌ شكری مه‌حمود
  42. صبیحه ‌احمد مسته‌فا شوان
  43. عبدالسلام مسته‌فا صدیق على
  44. عبدالله على ئیبراهیم حسین (ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌)
  45. على حسین محمد حسن
  46. عمر صدیق محمد ئیبراهیم
  47. عمر عبدالرحمن على عبدالله
  48. عونی كمال سعید عزیز البزاز
  49. عیماد محه‌مه‌د حوسێن
  50. فازڵ محه‌مه‌د قادر
  51. قادر احمد سمایل
  52. قادر حه‌سه‌ن قادر
  53. كاوه‌ محمدامین حسین
  54. كه‌یلی ئه‌كره‌م مه‌نتك
  55. گه‌شه‌ دارا جلال ئه‌حمه‌د
  56. گۆران ئازاد محه‌مه‌د عه‌بدوڵا
  57. لانه‌ ئه‌حمه‌د محمود عبدالقادر
  58. محه‌مه‌د دلێر مه‌حمود فه‌تاح
  59. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی
  60. نیشتمان مورشد ساڵح
  61. نەژاد عزیز قادر
  62. ئامینه‌ زكری سعید یوسف
  63. ئاواز عبدالواحد خضر على
  64. ئه‌ڤین عومه‌ر ئه‌حمه‌د
  65. ئیسماعیل مه‌حمود عه‌بدوڵا

گۆران

  1. ئاشتى عزیز صالح ئیسماعیل
  2. ئاهه‌نگ عارف ره‌ئوف
  3. ئیسماعیل سعید محمد على گه‌ڵاڵه‌یی
  4. بورهان رشید حسن
  5. په‌ریهان قبلاى محمد على (ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌)
  6. په‌یام ئه‌حمه‌د محمد ئه‌مین
  7. په‌یمان عبدالكریم عبدالقادر رسول
  8. په‌یمان عزالدین عبدالرحمن
  9. پێشه‌وا تۆفیق مه‌غدید حوسێن
  10. جعفر على ره‌سول محمد (ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌)
  11. دڵشاد حسێن قادر
  12. رێباز فتاح محمود نادر
  13. زانا ره‌ئوف حمه‌كریم (ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌)
  14. سه‌رهه‌نگ فرج محمد محمود
  15. سیوه‌یل عوسمان ئه‌حمه‌د
  16. شاهۆ سه‌عید فتح الله (ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌)
  17. شێرزاد عبدالحافز شریف فقێ محمد
  18. عبدالرحمن حسین ابابكر (زاخۆیی) ئێستا له‌لیستی سه‌ربه‌خۆیه‌
  19. عبدالله محمد امین
  20. عبدالله محمد نورى
  21. عدنان عوسمان محمد على
  22. عه‌زیمه‌ نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن
  23. فه‌رمان عزالدین محمود
  24. كاردۆ محمد پیرداود حاجى
  25. كاروان صالح ئه‌حمه‌د (ئێستا له‌لیستی سه‌ربه‌خۆیه‌)
  26. كوێستان محمد عبدالله معروف على
  27. نه‌ریمان عه‌بدوڵا قادر ئه‌حمه‌د
  28. نه‌سرین جمال مسته‌فا نجیب
  29. ڤیان عبدالرحیم عبدالله عبدالرحیم   

لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى

  1. عمر عزیز بهاْ الدین
  2. سه‌رگوڵ ره‌زا حسن حمه‌خان
  3. عبدالله محمود محمد سان ئه‌حمه‌د
  4. به‌یان ئه‌حمه‌د حسن كۆچه‌رى
  5. فازل حسن ئیسماعیل حسن
  6. صباح محمد نجیب حسن
  7. هاوراز شێخ ئه‌حمه‌د حمد مام بایز
  8. سمیر سلیم ئه‌مین به‌گ حمه‌ به‌گ
  9. ئه‌حمه‌د سلێمان عبدالله حمه‌
  10. به‌فرین حسین محمد وه‌لدخان
  11. حمه‌ سعید حمه‌على ئه‌ورحمان محمد
  12. ئه‌یوب نعمه‌ت قادر رحمان
  13. ناسك تۆفیق عبدالكریم عبدالرحیم
  14. بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان
  15. ئه‌حمه‌د ئیبراهیم على ئه‌حمه‌د
  16. گولیزار قادر ئیسماعیل ئه‌مین

ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی

  1. هاژه‌ سلیمان مسته‌فا

       لیستى رافیده‌ین

  1. سالم تۆما كاكۆ برایمۆك
  2. جهان ئیسماعیل بنیامین ئیسماعیل

     ئه‌نجومه‌نى میللى كلدانى سریانى ئاشورى

  1. سائر عبدالاحد ئۆگستى موشى
  2. سۆزان یوسف خۆشابه‌ العصرانى
  3. ئه‌میر گوگه‌ یوسف عودیش

بزووتنه‌وه‌ى دیموكراتى توركمانى له‌ كوردستان

  1. یه‌شار نجم الدین نورالدین عبدالله
  2. حمدیه‌ معروف ئه‌حمه‌د ته‌ها
  3. یاووز خورشید عوسمان یونس

لیستى توركمانى هه‌ولێر

  1. شێردڵ تحسین محمد حمادى

لیستى چاكسازى توركمانى

  1. عبدالقادر ئه‌كره‌م جمیل عبدالصمد

 ئه‌رمه‌ن

  1. ئارام شاهین داود باكۆیان