Skip to the content
Menu

گەلاوێژ عبید عثمان سیان

 

زانيارى کەسی

ناو
 گەلاوێژ عبێد عثمان سیان
نازناو
 
نەتەوە
كورد
ئایین
موسلمان
 شوێن و مێژووی لەدایکبوون
هەولێر ١٩٧٦
شوێنی نیشتەجێبوون
هەولێر/ روناكى
ئاستى خوێندن
دكتۆرا
پسپۆری و شارەزایی
بۆماوەزانی وبایۆلۆجى گەردى (Molecular Biology and Genetic)
فراکسیۆن
پارتى دیموكراتى كوردستان

ئەندامییەتی لە لیژنەکان 

  1.  بڕیاردەری لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
  2. ئەندامی لیژنەی تەندروستی وژینگەو مافی بەكاربەر.

پوختەیەک لەپۆست و کارەکانی پێشوو

  1. ماوەی 20 ساڵ مامۆستایی لە کۆلێژی پەروەردە ـ بەشی بایۆلۆجی زانکۆی سەلاحەدین.
  2. خاوەنی چەندین توێژینەوەیە لەبوارەکانی:

    - نەخۆشیە بۆماوەییەکان و شێرپەنجە و هۆکارەکانیان.

    - چەندین توێژینەوەی بڵاوکراوە لەسەر لەدایک بونی ڕێژەیی دۆزینەوەی منداڵە ناکامەکانی لە نەخۆشخانەکانی لەدایک بون و منداڵان لەهەولێر.

    - توێژینەوە لەبارەی ئەو جینانەی(بۆهێڵ) بەرپرسن لەهێنانی جمکە لەچەندین جۆری مەڕ لەکوردستان.

    - توێژینەوەو کارکردن لەسەر ئەو بۆهێڵانەی کەبەرپرسە لەسەر ڤیتامینD و بازدان تیایدا وەپەیوەندی بەنەخۆشی شەکرە لەجۆری 1 و 2 واتا I و II ،وەنەخۆشی دڵ.

    ٣- یەکێکە لەدامەزرێنەری ڕێکخراوی ناحکومی سازگار بۆنەخۆشانی MS ،وە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشانی MS.

    ٤- بەشداری لە زۆربەی کۆنفراسەکانی جیهانی کردیە لە وڵاتەکانی مالیزیاو ئوردن و هۆڵەنداو زانکۆکانی مسقط لە سەڵطەنەی عومان.

    ٥- زۆربەی توێژینەوەکانی لە جۆرناڵ و گۆڤارە نێودەوڵەتەکاندا بڵاوکراوەتەوە وەکو ئەمریکاو بەریتانیاو مالیزیاو هەروەها جۆرناڵ و گۆڤارە ناوەخۆیەکانیش.

    ٦- بانگهێشت و بەژداری لە پڕۆگرامە تەلەفیزێۆنیەکاندا کردوە لە چوار چێوەی پسپۆری و بوارەکەی خۆیدا.
    ٧- ئەندام بوون لەلیژنەکان:-
    - ئەندام و دامەزرێنەری ڕێکخراوی SOMS سازگار بۆ نەخۆشی MS.
    - ئەندامیەتی لەلیژنەی دڵنیایی جۆری.
    - ئەندامێتی لەلیژنەی تەندروستی کۆلێژ.
    - ئەندامیەتی لە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.
    - ئەندامیتی لە سەندیکای بایلۆجیانی کوردستان.

په‌یوه‌ندیكردن

ئیمه‌یل:

مۆبایل:٠٧٥٠٤٧٥٤٩٥٣