نەژاد عزیز سورمێ
زانيارى کەسی
ناو |
نەژاد عزیز سورمێ |
نازناو |
|
نەتەوە |
كورد |
ئایین |
موسلمان |
شوێن و مێژووی لەدایکبوون |
1953 ـ گەڵاڵە (ناوچەی باڵەكایەتی) |
شوێنی نیشتەجێبوون |
هەولێر |
ئاستى خوێندن |
بەكالۆریۆس لە ئاداب بەشی شوێنەوارناسی – كۆلیژی ئاداب ـ زانكۆی بەغدا – 1986 |
پسپۆری و شارەزایی |
|
فراکسیۆن
ئەندامییەتی لە لیژنەکان
پوختەیەک لەپۆست و کارەکانی پێشوو
- ــ 22 كتێبی چاپكراوی هەیە لە بواری شیعر وشێوەكاری و لێكۆڵینەوەی ڕۆژنامەنووسی و وەڕگێڕاندا كە هەندێكیان چاپی دووەم و سیێەمی یان كراوەتەوە .
- ــ لە كۆتایی شەستەكانەوە لە ڕیزەكانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان دا كاری كردووە.
- - لە ساڵی 1971 وە لە چەندین چالاكی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەنووسیدا بەشداری كردووە .
- ــ لە ساڵی 1972 وە ماوەی 3 ساڵ لە بەشی پەخش و ڕاگەیاندنی مەكتەبی سیاسی پارتی كاری كردووە ، هاوكات وەكو پەیامنێری ڕۆژنامەی (برایەتی ـ التاخی) بووە لە بەغدا تا وەستانی ڕۆژنامەكە لە 12 ئاداری 1974 دا .
- ــ ساڵی 1974 وەكو یەكەمین (پەیامنێری جەنگ ) ی ڕادیۆیی دەنگی كوردستان لە بەرەكانی شەڕ كاری كردووە تا نسكۆی شۆڕش بەردەوام بووە.
- - لە (1992 ـ 2000) سكرتێری ڕۆژنامەنووسیی سەرۆك مسعود بارزانی بووە.
- - ساڵی 2000 بەرپرسی (دەزگای برایەتی و خەبات) بووە تا ساڵی 2001 كە پێكهاتبوو لە ڕۆژنامەی (برایەتی) ڕۆژانە و هەفتانەی (خەبات) و هەفتانەی (ئەدەب و و هونەر) و گۆڤاری (سەنتەری برایەتی) و هەفتانەی (برایەتی وەرزش) .
- - لە سەرەتای دامەزراندنی مەكتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی ئەندامی ئەو مەكتەبەیە.
- - لە ساڵی 2004 ـەوە تا ئێستا (2012) وەكو سەرنووسەری ڕۆژنامەی رۆژانەی (خەبات) زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان و مانگانەی (هێلانەی منداڵان) و هەفتانەی (خەباتی وەرزش) بەردەوامە .
- - لە ساڵی 1974 وە ئەندامی یەكێتی نووسەرانی كوردە و دوای كۆنگرەی (ڕاپەڕین)یش تا كۆنگرەی ئەم دواییە ئەندامی دەستەی باڵای ئەو یەكێتیە بووە .
- - ئەندامی سەندیكای شوێنەوارناسانی كوردستانە.
- - ئەندامی كۆمكاری زیندانە سیاسیەكانی كوردستانە.
- - خێزاندارە و 5 منداڵی هەیە ( 3 كچ و 2 كور)
|
پهیوهندیكردن
ئیمهیل:: nazhadsurme@gmail.com
مۆبایل: