Skip to the content
Menu

یوسف محمد سادق

زانيارى کەسی

ناو یوسف محمد سادق
نازناو  
نەتەوە كورد
ئایین موسلمان
 شوێن و مێژووی لەدایکبوون 1978 له‌ دایكبووه‌
شوێنی نیشتەجێبوون  
ئاستى خوێندن هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ره‌ له‌ سیاسه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ زانكۆی‌ نه‌هرین 2007-دكتۆرا  له‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ زانسته‌ سیاسیه‌كان به‌ ناونیشانی‌ (فاكته‌ره‌ كاریگه‌ره‌كانی‌ سه‌ر داهاتووی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان-عیراق)
پسپۆری و شارەزایی  

فراکسیۆن

لیستی گۆران

ئەندامییەتی لە لیژنەکان 

 

پوختەیەک لەپۆست و کارەکانی پێشوو

  1. سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ زانسته‌ رامیارییه‌كانی‌ بووه‌ له‌ كۆلیژی‌ زانسته‌ رامیاری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ نێوان ساڵانی‌ 2008-2010.
  2. رێكخه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گشتی‌ هه‌تاكه‌ی‌ بووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی‌2007-2009 هه‌روه‌ها به‌شداری‌ له‌ پاش ساڵی‌ 2003-2010چه‌ندین چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌شداریكردووه‌، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كییه‌كانی‌ (كه‌ی‌ ئای‌ ئی‌، دی‌ ئێچ ئاڕ دی‌، ئێن ئی‌ دی‌، یو ئێن دی‌ پی‌).
  3. -  به‌شداری‌ له‌ چه‌ندین كۆنفرانسی‌ ئه‌كادیمی‌ و مه‌ده‌نی‌ كردووه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌و و ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق كه‌ له‌ هه‌ندێكیاندا توێژیینه‌وه‌ی‌ پێشكه‌ش كردووه‌.
  4. رێكخه‌ری‌ لیژنه‌یه‌كی‌ ئه‌كادیمی‌ و یاسایی‌ بووه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ 2008كه‌ دواتر له‌ دوو توێی‌ كتێبی‌(پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان) له‌ لایه‌ن كۆمپانیای‌ وشه‌وه‌ چاپكراوه‌.
  5. -  به‌شداری‌ سه‌ره‌كی‌ بووه‌ له‌ ئاماده‌كردن و داڕشتنی‌ پرۆژه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم و پرۆژه‌ و پاكێجه‌كانی‌ چاكسازی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئۆپۆزسینه‌وه‌ له‌ چه‌ندین ساڵی‌ رابردوودا ئاماده‌كراون.
  6. له‌ ساڵی‌ 2010ه‌وه‌ رێكخه‌ری‌ ژووری‌ توێژینه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بووه‌و نوێنه‌رایه‌تی‌ ژووره‌كه‌ ئه‌كردت له‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.
  7. -  له‌ ساڵی‌ 2010ه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ كاروچالاكیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا رۆڵی‌ بینیووه‌.
  8. له‌ چه‌ندین دیمانه‌ و چاوپێكه‌وتندا یوسف محه‌مه‌د هه‌میشه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌و به‌ هه‌ژاری‌ خوێندنی‌ زانكۆی‌ ته‌واو كردووه‌.
  9. له‌دانیشتنی ده‌سپێكی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 29/4/2014 به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌لبژێردرا

په‌یوه‌ندیكردن

ئیمه‌یل: 

مۆبایل: