Skip to the content
Menu

یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
كاندیدانی ده‌رچووى ئاماده‌بوو له‌ دانیشتنه‌كه‌ وه‌ك ئه‌ندامانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان سوێندی یاساییان خوارد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢/١٢/٢٠٢٤، دانیشتنی (یه‌كه‌م)ى خولی پایزه‌ى ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌می په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سه‌رسپی، سه‌رۆكی دیوانی په‌ىرله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون.

لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ پێشوازیی لە شاندێكی سه‌نته‌رى هاریكاریی ئه‌مریكی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٨، لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیی ڕۆمیۆ هه‌كارى، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه‌، پێشوازیی لە...

لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ دۆخی نەخۆشیی بەندكراوێك دەكات

بەمەبەستی بەدواداچوون و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ دۆخی نەخۆشیی زیندانییەك، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٤، شاندێكی لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان، بەسەرۆكایەتیی ...

بە دەنگی ٥٨ پەرلەمانتار کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان کارا کرایه‌وە

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/٢٢، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌چوو..

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ شاندێكی یۆنامی كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/٢١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ڕیكاردۆ ڕۆدریگێز، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یۆنامی له‌ هه‌رێمی كوردستان و سیلڤی بلانشیه‌، به‌رپرسی هه‌ڵبژاردن له‌ نووسینگه‌ی یۆنامى له‌ به‌غدا ، به‌رپرسی به‌شی سیاسی له‌ نووسینگه‌ی یۆنامی له‌ هه‌ولێر كرد.

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ شاندێكی هاوبه‌شی كونسوڵخانه و نێرده‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ هه‌ولێر كرد

دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/٢١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ شاندێكی هاوبه‌شی كونسوڵخانه‌ و نێرده‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

خاڵێكی تر بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/٢٢ زیاد كرا

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كراوه‌، تێیدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (٤)ى ئاساییی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى ٢٠٢٣/٥/٢٢ زیاد كراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌: