Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى شه‌هیدان به‌دواداچوون بۆ مۆنۆمێنتى پارێزگاكان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌دواداچوون بۆ مۆنۆمێنته‌كان و كێشه‌و گرفته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى پارێزگاكان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/1/27، لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانى سیاسى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتيى...

لیژنه‌ى دارایی تاووتوێى پڕۆژه‌یاساى بیمه‌ى كشتوكاڵى ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵی، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی...

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2020/1/26، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ ڤینسۆ-گییۆم پۆپۆ به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر.

حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ده‌ره‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ په‌رله‌مانی کوردستان خستەروو

له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆدا شاندی دانوستاندكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌ (پڕۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت) بۆ په‌رله‌مانى كوردستان خسته‌ڕوو.

لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 23/1/2020 لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به‌سه‌ر په‌رشتی د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

به‌سه‌رپه‌رشتیى هێمن هەورامی كۆبوونه‌وه‌ى فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆچوارشەممە ٢٢/١/٢٠٢٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی منی نبی قه‌هوه‌جی سكرتێری په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی  هەر نۆزدە لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد..

لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی كارگێڕی و چه‌ند پرسێكی تری دیوانی په‌رله‌مان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/1/22، لیژنه‌ی كاروبارى په‌رله‌مان و سكاڵا به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ئیسماعیل سگیری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی...

لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 22/1/2020 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێیژنه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ر په‌رشتی عبدالسلام دۆڵه‌ مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا. 

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە گەڵ دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە تاوتوێی دیاریکردنی ڕۆژی نیشتیمانی پێشمەرگەیان کرد

بەمەبەستی دیاری کردنی ڕۆژێکی تایبەت بە پێشمەرگە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۲/۱/۲۰۲۰ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بە سەرپەرشتی رێڤینگ هروری سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە پێشوازیان لە دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی کرد، کە سەرجەم بەرپرسانی دەزگاکەی لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە خۆ گرتبوو.

نوێنەرانی دەشتی نەینەوا یاداشتێکیان ئاراستەی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکان کرد

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢/١/٢٠٢٠لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی كوردستان، پێشوازییان لە نوێنەری ھاوڵاتیانی دەشتی نەینەوا کرد.

لە دانیشتێک دا بە سەرپەرشتی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و بە ئامادەبوونی ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە لەگەڵ نووێنەرانی ھاوڵاتیانی دەشتی نەینەوا کۆبوونەوە، کە بە مەبەستی پێشکەشکردنی یاداشتنامەیەک سەردانی لێژنەکەیان کردبوو.