Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ 2020/1/23

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/23ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

لیژنه‌ى كشتوكاڵ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی هه‌نگه‌وانانى هه‌رێم ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى سكاڵاو له‌نزیكه‌وه‌ گوێگرتن له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 21/1/2020، لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

به‌دواداچوون بۆ هۆكارى مانگرتنى چاكسازییه‌كانى سلێمانى ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر میكانیزمى به‌دواداچوونه‌كان بۆ هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو كۆتایی به‌ژیانى هات و مانگرتنى به‌شێك له‌چاكسازییه‌كانى سلێمانى، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/1/21، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/23، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

لیژنەیەکی هاوبەشی پەرلەمان بۆ بەدواداچوون لەسەر کەیسی مجید برایم هەرووتی دەستی بە لێکۆڵینەوەی مەیدانی کرد

 لیژنەیەکی هاوبەشی پەرلەمان کە لە هەردوو لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ پێکهاتبوون، ئەمڕۆ ۲۱/۱/۲۰۲۰ بە سەرۆکایەتی عوسمان سێدەری و بەیاوەری ئەندامانی لیژنەکە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەسەر کەیسی مجید برایم هەرووتی کرد.

لە وۆرکشۆپێكێکدا ره‌شنووسی یاسایی هێزكاری ته‌ندروستی گفتوگۆی لەبارەوە کرا

سەعات 10 ی سەرلە به‌یانی رۆژی  دووشه‌ممه‌ 20/1/2020 لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تەکانی ته‌ندروستی ، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ، ناوخۆ و دارایی و ئابووری و سەنیکاو ریكخراوەکانی تایبەت بە کەرتی تەندروستی و نوێنەرانی پەیمەنگای دیموکراتی نێستمانی NDI  ، وۆرکشۆپێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاماده‌ كردنی ڕه‌شنوسی پێشنیازه‌ یاسایی ئه‌رك و مافه‌كانی هێزكاری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌ برد .

په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازیی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد

له‌چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆو یاسابه‌ركاره‌كان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر-ى ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد.

لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ كۆبووه‌وه‌

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند تەوەرێکى گرنگ و په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەمە 2020/1/19، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانىى كوردستان بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی...

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌روه‌رده‌یی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2020/1/19، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی...

لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونى هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانی مه‌جید هه‌رووتی پێكده‌هێندرێت

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2020/1/19، لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی رێڤینگ محه‌مه‌د هرورى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.