Skip to the content
Menu

په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌كات

سه‌عات 3:30ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌‌ 2020/1/12، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بەئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌شی دووه‌می دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاساییی خولی پایزه‌ له ساڵی یه‌كه‌می‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌ساقیفه‌ی ئیبارشیه‌ی ئه‌ربیلی كلدانی و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی قه‌شه‌ دنحا تۆما ده‌كات

بۆ كۆچی دوایی قـــه‌شه‌ (دنحا تۆمــــا یوســـف) قه‌شه‌ی كۆیه‌و هه‌رمۆتە، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ساقیفه‌ی ئیبارشیه‌ی ئه‌ربیلی كلدانی و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌كه‌‌ی كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پڕۆژه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان په‌سندكرا

له‌به‌شی یه‌كه‌می دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان و پرۆژه‌بریاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمانى په‌سندكرد.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان: "كوردستانی نوێ خاوەنی شانازیی یەكەم رۆژنامەی كوردییە لەدوای راپەڕین"

به‌بۆنه‌ى یادى 29 ساڵه‌ى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى رۆژنامه‌ى كوردستانی نوێ، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییى ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌رو ستافى به‌ڕێوه‌بردن و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌كه‌ كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2020/1/12

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/12ى راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی کۆریای باشوور کرد

ئەمڕۆ ٩/١/٢٠٢٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە چۆی کوانگ جین کۆنسوڵی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد .

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی ئیتاڵیا دەکات

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٩/١/٢٠٢٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە سێرێنا مۆڕۆنی کۆنسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنی راپۆرتی كۆتاییی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌كه‌ن

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ر شه‌ش لیژنه‌كانی كاروبارى یاسایی و دارایی و پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ و شه‌هیدان و كاروباری په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا بۆ ته‌واوكردن و ئاماده‌كردنی راپۆرتی هاوبه‌ش له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌وه‌.

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/12، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

لیژنه‌ى دارایی راپۆرتى كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و پێداچوونه‌وه‌ى یاسایی بۆ پڕۆژه‌یاساى چاكسازى و ئاراسته‌كردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، لیژنه‌ى كاروبارى دارایی و ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...