Skip to the content
Menu

كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکردن به‌رده‌وامه‌

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركردن، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/٣١، لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی...

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/٣١، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ده‌یڤید هه‌نت، كونسوڵی گشتیی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا كرد

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/٣١، د.هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتیی كۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

یه‌كه‌م دانیشتنی گوێگرتنى تایبه‌ت به‌ پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت به‌ڕێوه‌چوو

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/٣١، بە ئامادەبوونی د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، منی نبی قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمان، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای خانمان، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا و ژمارەیەک لە...

لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی باجى هه‌رێم کۆبووەوه‌

بەمەبەستی تاووتوێکردنی بابەتی باج لە هەرێمی کوردستاندا، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممه‌ ٢٠٢٢/١/٣١، لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی...

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان و جێگره‌كه‌ی كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/٣٠، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازيی له‌ حاكم ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بژار حه‌كیم، جێگری نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسان كرد.

په‌رله‌مانی كوردستان وۆركشۆپێکی لە ژێر ناوونیشانی (ناساندنی پرۆسه‌ی جینۆساید دژ به‌گه‌لی كورد)ی به‌ڕێوه‌ برد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ٢٠٢٢/١/٢٦ ,ٕ به‌ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، لێژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی به‌هاوكاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان..

به‌ به‌شداریی سكرتێری په‌رله‌مان كۆنفڕانسی ڕاگه‌یاندن و نمایشكردنی ڕه‌شنووسی ئاماده‌كراوى تایبه‌ت به‌ "یاسای داواكاری گشتی" به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/١/٢٦، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شداریی له‌ كۆنفڕانسی ڕاگه‌یاندن و نمایشكردنی ڕه‌شنووسی ئاماده‌كراوى تایبه‌ت به‌ "یاسای داواكاری گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان" كرد، كه‌ ڕێكخراوی...