ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2019/10/31، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ى سه‌ندیكای پارێزه‌رانى كوردستاندا وتارێكی پێشه‌شكردو تیایدا داواى له پارێزه‌ران كرد هاوكاری په‌رله‌مانی كوردستان بن له كامڵكردنی بونیادی ته‌شریعیی هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌یاسا به‌ركاره‌كاندا هه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه:
سكاڵا‌و داواكاریی هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌پرسی وه‌به‌رهێنان گه‌یه‌ندرایه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سكاڵا‌و داواكاریی هاووڵاتییان، ئەمڕۆ پێنجشەمە 2019/10/31، شاندێكی لیژنەی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا له په‌رله‌مانى كوردستان کە پێکھاتبوو لە شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو سەعید مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنەو ڕۆبینا ئەوملیک بڕیاردەری لیژنەكه‌و وەیسی سەعید ئەندامی لیژنەكه‌و سۆزان خالید ڕاوێژکاری لێژنەكه، سەردانی دکتۆر محه‌مه‌د شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان-ى کرد.
لیژنەی دارایی و تیمێكی كونسوڵخانەی بەریتانیا كۆبوونەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 2019/10/31، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنە و ئاماده‌بوونی بڕیاردەرو ژمارەیەك لە ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە، پێشوازیی لە ڤینێتی ئانیكات بەرپرسی تیمی سیاسیی كونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لەهەولێر كرد.
له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ى سه‌ندیكای پارێزه‌راندا
د.رێواز فایه‌ق: "چاوه‌ڕوانیمان لێتان ئه‌وه‌یه ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه گرنگه‌تان له‌خزمه‌تی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ته‌وزیف بكه‌ن"
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 31/10/2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌شارى هه‌ولێر به‌شداریى له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ى سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا د.رێًواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا...
ڕاگەیاندراوی لیژنەی ڕۆشنبیریی پەرلەمان، بەبۆنەی ناساندنی سلێمانی وەك یەكێك لە شارە داهێنەرەكانی جیهان
ڕێكخراوی "یۆنیسكۆ"ی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان، كە بایەخ بە پەروەردە و زانست و رۆشنبیریی دەدات، بە فەرمیی شاری "سلێمانی" وەكو یەكێك لە شارە داهێنەرەكانی جیهان لە بواری ئەدەب دا ناساند و لەم چوارچێوەیەدا و لەسەر ئاستی جیهان دا، سلێمانی بووە ئەندامێكی تۆڕی جیهانیی 246 شاری داهێنەری یۆنیسكۆ.
لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كاریگه‌رییه‌كانی دۆخی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه تاووتوێ ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دواین پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییه‌كانى ده‌رئه‌نجامى خۆپیشاندانه‌كانی عێڕاق له‌سه‌ر ناوچه‌كوردستانیبه‌كان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2019/10/30، لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی جوان یونس ڕۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
لیژنەی وزه و سامانە سروشتییه‌كان و كونسوڵخانەی بەریتانیا كۆبوونه‌وه
دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمە 2019/10/29، لیژنه‌ى وزه و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی بەڵێن ئیسماعیل سەرۆكی لیژنەو و ئاماده‌بوونی جێگیری سەرۆكى لیژنه‌و ژمارەیەك لە ئەندامانى لیژنه‌كه تەلاری پێشوازیی لە ڤینێتی ئانیكات بەرپرسی تیمی سیاسیی كونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر كرد.
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا
خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو پێشنیازی یاسا كرا‌و یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنوورى شاره‌وانییه‌كان په‌سندكرا
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 30/10/2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (6)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره (6)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه 2019/10/30
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (6)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/10/30ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کۆبوونەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۳۰/۱۰/۲۰۱۹ لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە، و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە ، بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوە.