بە مەبەستی گوێگرتن لە کێشە و گرفتانەی تایبەتن بە سیستمی بۆلۆنا ، پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە ئامادەبوونی د. گەلاوێژعوبێد بڕیاردەری لێژنە ، هەڵەز ئەحمەد ئەندام و د. مدحەت محمد ڕاوێژکاری لێژنەکە پێشوازیان لە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی چەرمۆ کرد.
پرسه‌نامه‌ى جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ئاهه‌نگ عارف
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو خاتوو ئاهەنگ عارف رەئوف ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان کرد كه ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ئاهه‌نگ عارف كرد
د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچی دوایی ئاهه‌نگ عارف ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەو كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەما
سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی له کوردانی ئێزدی دەکات
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەما-ى ئێزدییه‌كان، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی كرد، كه ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
هێمن هه‌ورامی: "د.عیزه‌دین مستەفا ره‌سول ناوێکە هەمیشە بەگەشی لەمێژووی کوردستاندا دەمێنێتەوە"
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانه‌واده و کەسوکاری خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د.عیزه‌دین مستەفا ره‌سول کرد، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
لیژنەی پەیوەندییەکان سەردانی کۆنسوڵخانەی تورکیای کرد
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو گیروگرفتانەی کە لە کاتی گەشتکردنی هاوڵاتیانمان بۆ وڵاتی تورکیا لە خاڵە سنوورییەکان و فرۆکەخانەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە، ڕۆژی ۳‌ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنەو بەیاوەری ئاشنا عبداللە بڕیاردەر و محمد سعید ئەندامی لێژنەکە، سەردانی کۆنسوڵخانەی تورکیا-یان لە هەولێر کرد و لە لایەن کۆنسوڵی گشتی کۆنسوڵخانەکە پێشوازییان لێ کرا..
سەرۆکی پەرلەمان پرسەنامەیه‌كى ئاراستەی خانەوادەی عیزەدین مستەفا رەسول كرد
د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچی دوایی د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەكه‌ى كرد و دەڵێت: "کوردستان یەکێک لە گەورەترین ئەکادیمیست و توێژەرانی بواری مێژوو و زمان و ئەدەبی کوردی لەدەستدا"، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه:
لیژنه‌ی رۆشنبیریى په‌رله‌مان: "كۆچی دوایی د.عیزه‌دین خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌و به‌ئاسانی ئه‌و كه‌لێنه پڕ ناكرێته‌وه"
لیژنه‌ی رۆشنبیریی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی ماته‌مینیی بۆ كۆچی دوایی رووناكبیرو نووسه‌ری دیاری كورد و ئه‌ندامى پێشووی په‌رله‌مانى كوردستان پڕۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا نیگه‌رانی و خه‌مباریى لیژنه‌كه به‌كۆچی دوایی ئەستێرەیەکى درەوشاوەى ناوەندى رۆشنبیرى و ئەکادیمى لەکوردستان راده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
شاندێكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی قه‌زاى كۆیه ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2019/10/2، شاندیكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ و له مافى ئافره‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوو له گوڵستان سه‌عید جیكرى سه‌رۆكى لیژنه‌و زانا مه‌لا خالد و شیرن یونس و شادى نه‌وزاد ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌و كامه‌ران محه‌مه‌د راویزكارى لیژنه‌كه سه‌ردانى سنوورى قه زاى كۆیه‌ى كرد.
ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌یاسای قه‌رزی گشتیی عێراق ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2/10/2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له تۆبی فێیف سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی شاره‌زایی پێشه‌نگی کەنەدی كرد.