ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/10/23ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا جه‌خت له بوونی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌كاته‌وه
به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌ره‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2019/10/21، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
پڕۆژه‌پێشنیازی بووژاندنه‌وه‌ی حوجره‌كان تاووتوێ كرا
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی پرسی بووژاندنه‌وه‌ى حوجره‌كانی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 21/10/2019، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
د.ڕێواز فایه‌ق: "ئه‌كادیمیای كوردی ناوه‌ندێكی گرنگی پاراستن و په‌ره‌پێدانی زمانی ڕه‌سه‌نی كوردییه"
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له‌ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌كادیمیای كوردى، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 21/10/2019، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌كادیمیای كوردی كرد‌و له‌لایه‌ن پ.د.عه‌بدولفه‌تاح بۆتانی سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای كوردی و د.نه‌جات عه‌بدوڵلا جێگری سه‌رۆك و محه‌مه‌دی حه‌مه باقی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌كادیمیا پێشوازیی لێكرا.
پرسی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێی فڕۆکه‌خانەکانى هه‌رێمه‌وه تاووتوێ كرا
بەمەبه‌ستی بەدواداچوون بۆ بابەتی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی فڕۆکه‌خانەکانی ھەرێمه‌وە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 2019/10/21، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له په‌رله‌مانى كوردستان بە سەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
به‌كارهێنانى ئافره‌ت له بواى رێكلامكردندا تاووتوێ كرا
بۆ تاووتوێكردنى به‌كارهێنانى ئافره‌ت له بوارى رێكلامكردن و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ئافره‌تان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2019/10/21، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت و له‌مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی...
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان كرد
له‌دیداری نێوان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان، دۆخی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌و تێڕوانین و هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/10/23، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
لیژنەی یاسایی تاووتوێی پێشنیازەیاسایەک سه‌باره‌ت بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەى کە زێدەڕۆییان لەسەر کراوە دەکات
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠/١٠/٢٠١٩، لیژنەی كاروبارى یاسایی له پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه و ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
داوای دروستكردنی كامپه‌ینێكی نێوده‌وڵه‌تی دژ به له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا ده‌كرێت
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20.10.2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مان و منى نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازییان كرد له ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپی كه پێكهاتبوو له ئه‌ڤین ئینجیر په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا و كادر كه‌سیرگه په‌رله‌مانتاری سوید.