Skip to the content
Menu

راگەیاندراوێك لە لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان

لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی رووداوی گیان لە دەستدانی هەردوو رۆژنامەنووس (ئامانج بابانی) و (لانە محمد) و منداڵەکەیان بڵاوکردەوە..

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە پانێلێکی تایبەت بە کۆتا-ی ژنان دەکات

 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۷/۱۰/۲۰۱۹ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە پانێلێکی ڕێکخراوی هزرسازیا ئۆپن کرد لەسەر پرسی کۆتا-ی ژنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان.

لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی سەردانی فەرمانگەی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

 بە مەبەستی توندوتۆڵکردنی پەیوەندیەکانیان و هێنانەکایەوەی هەماهەنگی زیاتر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۷/۱۰/۲۰۱۹ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی بە سەرۆکایەتیی د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنە ، و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکاری لێژنەکە سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەکە پێشوازییان لێکرا..

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی سیستمی کۆتا-ی ژنان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌شداری له‌ كۆنفرانسی (سیسته‌می كۆتای ژنان له‌ عیڕاق ) كه‌  سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئۆپن رێكیخستبوو كرد.

باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عیراق: "ئاماده‌ین بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و په‌رله‌مانی كوردستان"

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/10/2019، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ مارتن هۆت باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عیراق كرد.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی پێشنیازی یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دەکات

به‌مه‌به‌ستی دواین داڕشتنی پڕۆژه‌پێشنیازی یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ ١٦/١٠/٢٠١٩، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ى وزه‌ پێشنیازى یاسای به‌ركاركردنى یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازى یاسای به‌ركاركردنى (یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان)و وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه‌، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 16/10/2019، لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنەی یاسایی لەبارەی سێ پڕۆژەیاسای نوێ کۆبووەوە

بەمەبەستی تاوزتوێکردنی سێ پێشنیازی پرۆژەیاسای نوێ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ ١٦/١٠/٢٠١٩، لیژنەی كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنە و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە بەڕێوەبەری نوسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لەعێراق-هەولێر کرد

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ ١٦/١٠/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ نوسینگه‌ى خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی لە ئاشڵی دورێک بەڕێوەبەری نوسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق- هەولێر کرد.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی نۆرد غاین ڤێست فالنی ئەڵمانیا كرد

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی نۆرد غاین ڤێست فالنی وڵاتی ئەڵمانیا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی ئه‌و په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌ی كه‌ ڕووده‌كه‌نه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/10/2019، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ یوئاخم شتامپ جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی نۆرد غاین ڤێست فالنی ئەڵمانیا كرد.