سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15/10/2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی ژماره (4)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندی باڵای ئەنەکەسە تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای کوردستانیان کرد
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٤/١٠/٢٠١٩ هێمن هەورامی جیگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا، کە پێکهاتبوون لە کامیران حاجۆ و ئیبراهیم برۆ کرد.
د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی یاسایی کرد
ئه‌مڕۆ 14/10/ 2019 د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستانی کرد، کە بە ئامادەبوونی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی و جێگر و بریاردەری لێژنەکە پێشوازییان لە خه‌سره‌و كه‌مال وه‌كیل وه‌زیری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شت و گوزار و موفیده یونس راوێژكاری یاسایی و به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌سپاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زه‌وی و زار له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌باره‌ت به زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنوری شاره‌وانیه‌كانه‌وه کۆبوونەوە .
لیژنه‌ی یاسایی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بۆشاییه یاسایی كه له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان دا هه‌یه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/10/2019 لیژنه‌ی كاروباری یاسایی به‌سه‌ر په‌رشتی بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه پێشوازی كرد له‌گروپی سه‌كۆی سلێمانی كه له‌بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كار ده‌كه‌ن.
بەسەرپەرشتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی سەرجەم فراکسۆنەکان بەرێوەچوو
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ١٤/١٠/٢٠١٩ بە سەرپەرشتی د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان کۆبوونەوەی هاوبەشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکان بەرێوەچوو .
لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک ئەمرۆ دوشەممە ١٤/١٠/٢٠١٩ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە ئیدارەی ھەرێم بەسەرپەرشتی جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بریاردەرو ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوەی ئاسای خوی ئەنجامدا.
لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان كۆبونه‌وه
به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له چۆنیه‌تی كاركردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 14/10/2019لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی د.صباح محمود سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیار ده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه له گه‌ڵ ستافی كارگێڕی كوالێتی كۆنتڕۆلی ده‌رمان كۆبونه‌وه..
لێژنەی کاروباری شەهیدان تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکات
بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە لێژنەکەیان سەرلەبەیانی ئەمرۆ ١٤/١٠/٢٠١٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و ژیان تاهیر جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوە..
لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە
ئەمرۆ دۆشەممە لە ڕێکەوتی ١٤/١٠/٢٠١٩ لیژنەی پەیوەندیەکان و ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی د. ڕێبوار بابکەی و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک لیژنە و بریاردەری لیژنەی و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنە لەھولی لیژنە لە تەلاری پەرلەمان بەرێوەچوو.
لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى تاوتوێى سزاى له‌سێداره‌دان ده‌كات
بۆ تاوتوێكردنى كێشه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دانانى میكانیزمى چاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكی كردن له‌مافى ئافره‌ت و داكۆكى كردن مرۆڤ و به‌ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبۆوه.