Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ به‌رپرسی نووسینگه‌ی یونامی كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/٢٩ د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ ڕیكاردۆ ڕۆدرێگس به‌رپرسی نووسینگه‌ی یونامی له‌ هه‌ولێرو شاندێكی یاوه‌ریان كرد..

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر چه‌ند پرسێکی گرنگ تاوتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/٢٩ لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌ر په‌رشتی د.سباح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا..

سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سکرتێری گشتیی دیمۆگرافی و سیاسەتی خێزان و یەکسانیی جێندەریی کۆماری یۆنان کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/١١/٢٨، له‌ په‌راوێزی کۆنفڕانسی یەکسانیی جێندەری و ستراتیژیەتی بەھێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە ھەرێمی کوردستانی عێڕاق، د. ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ...

د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە کۆنفڕانسی یەکسانی جێندەری و ستراتیژی هێزی ژنان کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/١١/٢٨ د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەشداری لە کۆنفڕانسی " یەکسانی جێندەری و ستراتیژییەتی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان" کرد، کە لەلایەن زانکۆکانی سەڵاحەددین، سلێمانی، دهۆک، و زانکۆی کوردستان لە هەولێر، بەڕێوەچوو..

خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان كرا

سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/٢٤، به ‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (٨)ى ئاسایی خولی پایزه‌ له ‌ساڵی سێیه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.