سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه ٢٣/٢/٢٠٢٠، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد لە تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا کە منی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە سه‌رۆك فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و سه‌رۆكی دیوانى په‌رله‌مان ئامادەیبوون، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌ناوى خۆى و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی به‌ڕێزیانی كرد‌و کورتەیەکی لەسەر کار‌و پێكهاته‌و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و کاری لیژنەکان خستەڕوو.