Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری هه‌وڵی گێرانه‌وه‌ی مافێك بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌دات

 به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ لیژنه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/2/2020 لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌لمه‌ فاتیح سه‌رۆكی لیژنه‌ و بەئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ی كاروباری یاسایی تاوتوێی باج و رسومات له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 18/2/2020 لیژنه‌ی كاروباری یاسایی به‌سه‌ر په‌رشتی بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجامدا.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ پارێزگار و جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/2/2020 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ پارێزگار و جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە د. جەعفەر ئیبراهیم ئیمینکی کرد

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۸/۲/۲۰۲۰ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە د۰جەعفەر ئیبراهیم ئیمینکی سەرۆکی بۆردی ڕوێژکارانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لە خولی چوارەمی پەرلەمان کرد.

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری وه‌زاره‌ت و زانكۆو په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/2/17، لیژنه‌ی په‌روه‌ده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی...

هه‌ردوو لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و یاسایی بڕیارى ئازادكردنى به‌مه‌رجى سزادراوان له‌چاكسازییه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى پرسى كاراكردنه‌وه‌ى ئازادكردنی به‌مه‌رجى (افراج شرطى) سزادراوان له‌چاكسازییه‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/2/17، هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى...

لیژنه‌ى یاسایی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/2/17، لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى بژار خالد سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

لیژنه‌ى دارایی پڕۆژه‌یاساى فرۆشتن و به‌كرێدانى موڵكى گشتى ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى كێشه‌و گرفتى هاووڵاتییان په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌و تاووتوێكردنى چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاساى فرۆشتن و به‌كرێدانى موڵكى گشتى، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/2/17، لیژنه‌ی دارایى و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی باڵای هه‌رێم له‌ میونشن

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کەیاوەریی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دەکرد به‌سه‌رۆكایه‌تیی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئه‌ندامییه‌تیی خالید شوانی وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێم  بۆ به‌شداریكردن له‌كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، ڕۆژی شەمە 2020/2/15، شانده‌كه‌ له‌شارى میونشن له‌په‌راوێزی كۆنفڕانسه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن كۆبووه‌وه‌و بارودۆخی عێراق و ناوچەکەو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن تاووتوێکرا.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕین و له‌دایكبوونی هه‌ولێر ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2020/2/16، شاندێكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیی...