Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ بانگهێشتی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ كاره‌كانی لییژنه‌،  نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9/2/2020 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رپه‌رشتی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لێژنەکە كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له‌گه‌ڵ رێكخراوى ئاوه‌ز هۆكاره‌كانى تەڵاق دیارى ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستى هۆشیاركردنه‌وه‌ى خێزان به‌تایبه‌ت كچان و كوڕان له‌سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى و دیاریكردنى هۆكاره‌كانى ته‌ڵاقدان، پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2020/2/9، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى له‌نجه‌ ئیبراهیم دزه‌یی سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی...

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ده‌كات

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لەئامادەکارییەکانی تاقیکردنەوەی زانستی بۆ خوێندنی باڵا و چەند پرسێکی تایبەت بەو سێکتەرە ئەمڕۆ ۹/۲/۲۰۲۰ لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە سەرۆکایەتی عبدالسلام دۆلەمەری سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە سەردانی سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی صلاح الدین و زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێریان کرد.

هێمن هه‌ورامی پێشوازیى له‌نوێنه‌رى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى نه‌رویژ بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2020/2/6، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ئاماده‌بوونی وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی و رۆبینه‌ ئویملك و شادى نه‌وزاد ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان پێشوازیی...

هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی یادی 26 ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و به‌ستنی كۆنگره‌وه‌، به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2020/2/6، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاوه‌ریى...

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی یادی 26 ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌میندارى گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتى و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

شاندێكی لیژنه‌ی رۆشنبیری به‌شدارى له‌ڕێوڕه‌سمی خستنه‌ڕووی راپۆرتی ساڵانه‌ی پێشێلكارییه‌كان دژ به‌ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كات

رۆژی چوارشه‌مه‌ 2020/2/5، شاندێكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامییه‌تیی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ به‌شداریى له‌رێوڕه‌سمی...

لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌به‌دواداچوون و چاودێریكردنی دۆخی ده‌رمان به‌رده‌وامه‌

له‌درێژه‌ی كاره‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و تاووتوێكردنی دۆخى ده‌رمان له‌هه‌رێمی كوردستاندا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2020/2/5، لیژنه‌ی ده‌رمان كه‌ لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیی سه‌ربه‌ لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستیى په‌رله‌مانى كوردستانه‌ به‌سه‌رپه‌رشتیی زانا مه‌لا خالد سه‌رۆكی لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
ل

لیژنه‌ی ته‌ندروستی پێشوازیی له‌ڕێكخراوی خوێن و ژیان كرد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2020/2/5، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ پێشوازیى له‌ستافی ڕێكخراوی خوێن و ژیان كرد.

كێشه‌و داواكارییه‌كانی چاكسازیی گه‌ورانی هه‌ولێرو سلێمانی گه‌یه‌ندرایه‌ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریى هه‌رێم

دوای ئه‌وه‌ى لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازیى گه‌ورانی هه‌ولێرو سلێمانیی كردو له‌نزیكه‌وه‌ گوێى له‌كێشه‌و داواكارییه‌كانیان گرت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/2/5، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئه‌و كێشه‌و داوكارییانه‌ شاندێكی لیژنه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی...