Skip to the content
Menu

به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان وۆڕکشۆپێک بۆ دروستکردنی داتابەیسێکی زانیاری لەپەرلەمان به‌ڕێوه‌چوو

سەعات ۱۰ى بەیانیی ئەمڕۆ ۱٦/٤/۲۰۱۹، بەسەرپەرشتیی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانى كوردستان وۆڕکشۆپێکی سه‌باره‌ت بەدروستکردنی داتابەیسێک بۆ ڕێکخستن و کۆکردنەوەی زانیارییەکان بۆ کاری لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان سازكرد.

به‌سه‌رپه‌رشتیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان وۆڕکشۆپێک بۆ دروستکردنی داتابەیسێکی زانیاری لەپەرلەمان به‌ڕێوه‌چوو

سەعات ۱۰ى بەیانیی ئەمڕۆ ۱٦/٤/۲۰۱۹، بەسەرپەرشتیی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانى كوردستان وۆڕکشۆپێکی سه‌باره‌ت بەدروستکردنی داتابەیسێک بۆ ڕێکخستن و کۆکردنەوەی زانیارییەکان بۆ کاری لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان سازكرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

 

سەرۆكایه‌تیی پەرلەمان جەژنی "چارشه‌مبا سۆر" لەكوردانی ئێزدی پیرۆز دەكات

سەرۆكایه‌تیی پەرلەمان جەژنی "چارشه‌مبا سۆر" لەكوردانی ئێزدی پیرۆز دەكات به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئاینیی ئێزدی ناسراو به‌ "چارشه‌مبا سۆر"، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ده‌كات

بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سەعات ۲ى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱٦/٤/۲۰۱۹، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی کرد لە مه‌سعود کەریمپوور، سەرۆکی بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەتەوەیەکگرتووەکان و شاندی یاوەری. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریى له‌رێوڕه‌سمی 31ه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال له‌ گه‌رمیان كرد

شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان، به‌نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ گه‌رمیان به‌شدارییان له‌رێوڕه‌سمی 31-ه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال  كردو تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زارى  قوربانیانی ئه‌نفال دانا

لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی چاودێریکردنی گرێبەستە نەوتییەکان و دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، رۆژی چوارشه‌مه‌ 2019/4/10، لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی بەڵێن ئیسماعیل حاجى، سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگرو بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ کۆبۆوە.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/4/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی كرد

سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی له‌ بەرپرسی نوسینگەی كەنەدا لەهەرێمی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی نیسانی 2019، د.ڤالا فەرید ئیبراهیم، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەنوسینگەی تایبەتیی خۆی لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازیی لە نانسی بیرگیرون، بەرپرسی نوسینگەی كەنه‌دا لە هەرێمی كوردستان كرد