Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیى له‌ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی ئایاری 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ى خۆى له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ په‌خشان زه‌نگه‌نه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و شاندی یاوه‌ری.

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/5/28

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/5/28ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/5/28، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی لە شاندێكى كه‌سوكارى ونبووه‌كانى كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد

لە رۆژی جیهانیی منداڵانى ونبوودا، ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 25ى ئایارى 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیى له‌ شاندێكى كه‌سوكارى ونبووه‌كانى كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد.

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵێكى سایتی (PUKMEDIA) بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژى 2019/5/22، له‌ژێر ناوونیشانى (سه‌ردانی توركیا له‌ منى قه‌هوه‌چی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت)، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

لە وەرزێکی نوێیدا سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان سێ توێژینەوەی بڵاوکردەوە

سەعات 10ی بەیانیی رۆژی دووشەممە 20/5/2019، بەچاودێریی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان، له‌ هۆڵی په‌ناگیرى له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، لە مەڕاسێمێکدا سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان سێ توێژینەوەی تایبەت بەکاری پەرلەمانیی خستە بەردەستی پەرلەمانتاران.

راگەیەندراوێک لە لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى خانەقین و دوبزو گوندەکانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکووک، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

شاندێکی یۆنامی سەردانی لیژنەی یاسایی کرد

بەمەبەستی پێشکەشکردنی ڕاوێژی یاسایی و دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوانیان، سەعات ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ ۲۲/٥/۲۰۱۹، لیژنەی كاروبارى یاسایی له‌ پەرلەمانی کوردستان، بەسه‌رپه‌رشتیى بژار خالید، سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، پێشوازییان لە شاندێکی ڕێکخراوی یۆنامی کرد.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌پێگاسه‌ ته‌یله‌ر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری عێراق له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا و نانسی بیرگیرون، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێر له‌ باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له‌ عێراق كرد.

له‌ دوو دیداری جیاوازدا
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌كاته‌وه‌

هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ دوو دیداری جیاوازدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ كونسوڵی یۆنان و كونسوڵی ئیماراتی یه‌كگرتوو له‌ هه‌رێمی كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌.