Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ جووتیاران و نوێنه‌رانی دانیشتوانى ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان كۆبووه‌وه‌

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەمه‌ ٢١/٥/٢٠١٩، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى ھەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.جوان یونس، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازییان...

لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر کۆمەڵێک پرسی تاووتوێ کرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ ٢١/٥/٢٠١٩، لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیادەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لیژنه‌ى رۆشنبیرى پشتگیریی خۆی بۆ پایه‌ته‌ختى رۆشنبیرى دووپات ده‌كاته‌وه‌

ڕۆژى دووشه‌مه‌ 2019/5/20، شاندێكی لیژنه‌ی رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی لوقمان حه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌و یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، سه‌ردانی...

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ چه‌ند پرسێگی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌ كاروبارى لیژنه‌كه‌یان، نیوەڕۆی ڕۆژى دووشەمە 2019/5/20، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی...

شاندێکی لیژنەی كاروبارى شەهیدان سەردانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات

بەمەبەستی بەدواداچوون و گفتوگۆکردن لەسەر کاروچالاکیەکانی مانگی ڕابردوو و دانانی پلان بۆ کارەکانی داهاتوویان، سه‌عات ۱۲ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰ی ئایاری ۲۰۱۹، لیژنەی كاروبارى شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتی...

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و سلیڤا ئێیریس، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و ئابووریی كونسوڵخانه‌كه‌ كرد.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتیى كۆمارى روسیا ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئۆلیك لێڤین، كونسوڵی گشتیی كۆماری روسیا كرد.

لە وەرزێکی نوێیدا سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان سێ توێژینەوەی بڵاوکردەوە

سەعات 10ی بەیانیی رۆژی دووشەممە 20/5/2019، بەچاودێریی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان، له‌ هۆڵی په‌ناگیرى له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، لە مەڕاسێمێکدا سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان سێ توێژینەوەی تایبەت بەکاری پەرلەمانیی خستە بەردەستی پەرلەمانتاران.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی ده‌زگای گشتیی كاروبارى مین ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیى خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سیراج بارزانی، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی ده‌زگای گشتیی كاروبارى مین كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیى خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سیراج بارزانی، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.