Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازى له‌ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی منى نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیی له‌ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی له‌گه‌ل به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمه‌ 2019/5/19، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێبوار بابكه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی...

پەرلەمان ناوی پاڵێوراوانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاند

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ به‌یانێكدا ناوى ئه‌و پاڵێوراوانه‌ى راگه‌یاند كه‌ خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاڵاوتبوو، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یانه‌كه‌یه‌:

سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان ساڵیادى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له‌گه‌لى كوردستان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ى ساڵیادی یه‌كه‌مین خولى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ 19ى ئایارى 1992، سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سه‌باره‌ت به‌دۆخی گوندى په‌لكانه‌
لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى گوندى په‌لكانه‌ى سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ى دوبز بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داخست

لە بەیاننامەیەكدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كاتژمێر (11) ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆەوە 15/5/2019 دادەخرێت.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانى كوردستان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پیرۆزبایى له‌ مامۆستایانی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیى مامۆستایانی كوردستانه‌وه‌، په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی مامۆستایانی كوردستان كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر بخوێنەوە...)

یاداشتێك سه‌باره‌ت به‌ یاسای مافی دانه‌رو هاوسێكانی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری ده‌كرێت

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 14/5/2019 ، لیژنه‌ی ڕۆشبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ... (زیاتر بخوینەوە)

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ڕێكخراوی پاك تاووتوێی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی سویدی ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌  14/5/2019، لیژنه‌ی په‌روه‌ده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لام عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، پێشوازییان له‌ ده‌سته‌ی كارگێڕیی ڕێكخراوی پاكى سوید-ى كرد.