Skip to the content
Menu

له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركووك سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

لە راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، ئیدانەی تەقینەوەكانی كەركوك دەكات و جەخت لە بەشداریپێکردنی تەواوی پێکهاتەکان لە ئیدارەدانی دۆسییەی ئەمنیی شارەکە و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه‌ 2019/6/10

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/6/10ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/6/10، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بۆ بەبازاڕكردنی گەنم
لیژنەی كشتوكاڵ لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبووەوه‌

بەمەبەستی دانانی میكانیزمێك بۆ بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران و چارەسەركردنی كێشەكانیان، سه‌عات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/5/29، شاندێكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان، بەسەرۆكایەتیی عوسمان عەلی، سەرۆكی لیژنه‌كه‌، سه‌ردانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر-یان كرد.

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی ڕەشنووسی سەرەتایی یاسای ڕەوەندی کوردستانی ئامادە دەکات

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ ٢٩/٥/٢٠١٩، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی لە په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێبوار بابكه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، لەھولی لیژنە له‌ تەلاری پەرلەمان، کوبوونەوەی ئاسایی خۆیی ئەنجامدا.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ رامۆن بلیكوا، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد.

لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو داواکاری و نوسراوانەی کە ئاراستەی لیژنە کرابوون، ئەمڕۆ سێشەممە ۲٨/٥/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بە سەرپەرشتیی...

له‌ كۆى 81 ئه‌ندامی ئاماده‌بوو نێچیرڤان بارزانی به‌ 68 ده‌نگ به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/5/28، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (6)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ له‌ ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

یاسای تیرۆر تاووتوێ کرا

پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌مه‌ 28ى ئایارى 2019، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى گوڵستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌، پێشوازییان له‌شاندێكی یۆنامی كرد.

ئەنجوومەنی باڵاى خانمان داوای یاسایەكی تایبەت لە پەرلەمان دەكات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27ى ئایارى 2019، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى گوڵستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌، پێشوازییان له‌...