Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتیى كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

له‌دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیى كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان، دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌

له‌دیدارێكی نێوان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و شاندێكی په‌رله‌مانى به‌ریتانیا، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كرایه‌وه‌.

لیژنەی پەروەردە بانگھێشتی بەڕێوبەری گشتیی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردە دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣/٦/٢٠١٩ ، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی عبدالسلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکى لیژنه‌ و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان میوانداریی...

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی حوزه‌یرانی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌ پێكهاتبوو له‌ چاك لێبرستی و ستیڤ رید و تۆبی هێركنیس و گاری كێنت، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، كه‌ به‌یاوه‌ریى...

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق ده‌كات

دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان، پێشوازیی كرد له‌ خوان خۆسێ ئیسكۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و مارینا دێ رامۆن، به‌رپرسی ئۆفیس باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان نامه‌یه‌كی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى پیرانی یابان پێگه‌یشت

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/6/20، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیى له‌ كاتسومى مۆریاسو، كونسوڵی گشتیی یابان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى پیرۆزبایى له‌ خاتوو هێرۆ قادر ده‌كات

بەبۆنەی ده‌ستنیشانكردنى بەنوێنەری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوڵاتی بولگاریا، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خاتوو هێرو قادر محه‌مه‌دئه‌مین، كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆبووه‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩/٦/٢٠١٩، لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنە و ئاماده‌بوونی گۆران عومه‌ر، ئەندامی لیژنەكه‌، پێشوازییان کرد لە شاندێکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە پێکھاتبوو لە ئه‌کره‌م جەمۆ، سەرۆکی فەرمانگە و شاندێکی یاوەری.

لیژنه‌یه‌ك بۆ بەدواداچوونی پاڵاوگە نایاساییه‌كان پێکدەهێندرێت

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە داهاتی نەوت و ئەو بڕەپارەیەی بۆ مووچە دەدرێتە وەزارەتی داراییی حکومەتی هەرێم و بوونی پاڵاوگەی نایاسایی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/6/19، لیژنه‌ى وزه‌ وسامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی...

بودجەی كۆمپانیاكان دەخرێتە ژێر چاودێریی دەستەی دەسپاكییەوە

بەمەبەستی رێكخستنی بودجەی كۆمپانیاكان و چۆنیه‌تیی بەرێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی بودجەو خەرجكردنی بەشێوه‌یه‌كی شه‌فاف، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/6/19، به‌به‌شداریى هەریەك لە لیژنەكانی (دەسپاكى، دارایی و ئابووری، كاروباری یاسایى)ى پەرلەمانی كوردستان،...