Skip to the content
Menu

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یرانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆى له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڵێن عه‌بدوڵا، سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردسان و شاندێكی یاوه‌ری.

لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ھەرێم له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ 2019/6/18، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى جوان عه‌بدولکه‌ریم ڕۆژبەیانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی...

چه‌ند لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كى بۆ چاودێریكردنى سایلۆكان پێكهێنرا

به‌مه‌به‌ستى چاودێریكردنى سایلۆكانى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ جووتیاران و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كێشه‌كانى ده‌ڤه‌رى بادینان، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/6/2019، لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتيى...

لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/6/2019، لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ ئینستیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان کۆبووه‌وه‌

سه‌عات 10ى به‌یانیى ئەمڕۆ سێشەممە ١٨/٦/٢٠١٩، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سەرپەرشتیی لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەكه‌ پێشوازییان کرد لە دانا سه‌عید سۆقی، سەرۆکی ئینستتیوتی ڕیفۆرم و ژمارەیەک...

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان چه‌ند لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون پێكده‌هێنێت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/6/2019، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ی حوزه‌یرانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ دۆمنیك ماس، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ی حوزه‌یرانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، به‌ئاماده‌بوونی جوان یونس رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و...

پەرلەمانی کوردستان کار لەسەر نوسینەوەی رێساکانی هەلسوکەوتی پەرلەمانی دەکات

رۆژانی یەکشەممەو دووشەممە (16-17)/2019/6 پەیمانگەی دیموکراسی نیشتیمانی (NDI) بەهەماهەنگیی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان، وۆڕکشۆپێكى له‌ ژێر ناوونیشانى (رێساکانی هەڵسوکەوتی پەرلەمانی ) بۆ سەرۆکایەتیی لیژنە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان رێکخست.

بڕیارى ژماره‌ (7)ى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان

سه‌باره‌ت به‌ ناوزه‌دكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ژماره‌ (7)ى ده‌ركرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: