Skip to the content
Menu

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

له‌دیدارێكی نێوان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، دواین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا...

لیژنەی یاسایی تاووتوێی کارو چالاکییەکانی ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی کارو چالاکییەکانی لیژنه‌كه‌یان لەماوەی ڕابردوودا، لیژنەی كاروبارى یاساییی پەرلەمانی کوردستان، سەعات ۱۲ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۱۹، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی...

لیژنەی پەروەردە بەدواداچوون بۆ سکاڵای قوتابییانی پۆلى ١٢ی ئامادەیی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەمە ٣٠/٦/٢٠١٩، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو چه‌ند پرسێکی تاووتوێ کرد...

لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم سه‌ردانى كه‌ركوك و شنگال و مه‌خمور ده‌كات

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/6/30، لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی جوان یونس رۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا...

بڕیارى ژماره‌ (8)ى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ى خولی گرێدانی به‌هاره‌

سه‌باره‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ى خولی گرێدانی به‌هاره‌ بۆ ماوه‌ى 15 رۆژ، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ژماره‌ (8)ى ده‌ركرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پەرلەمانی كوردستان خولی گرێدانی دانیشتنەكانی بەهارەی بۆ ماوەی 15 رۆژ درێژكردەوە

سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2019/6/30، بەسەرۆكایەتیی د.ڤالا فەرید ئیبراهیم، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و منی نبی قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە (9)ی ئاسایی خولی بەهارە لە ساڵی یەكەمی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو.

به‌ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆڕبه‌ندی سه‌ركردایه‌تیی خانمان به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی پشتگیری و پشتیوانی له‌ خانمان و هاندانیان بۆ بره‌ودان به‌تواناكانیان، سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 29/6/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شارى هه‌ولێر، به‌شداریى...

شاندێكی ئەنجوومەنی ئاسایش لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 29/6/2019، شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تی هه‌رێم و ...

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2019/6/30

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/6/30ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/6/30، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌: