Skip to the content
Menu

بڕیارى ژماره‌ (9)ى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌متمانه‌دان به‌ كابینه‌ى وه‌زاریى نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان

سه‌باره‌ت به‌متمانه‌دان به‌ كابینه‌ى وه‌زاریى نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ژماره‌ (9)ى ده‌ركرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

لیژنه‌ى ده‌سپاكی چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌ كارى لیژنه‌كه‌ تاووتوێ ده‌كات

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/7/30 لیژنەی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپه‌رشیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بریاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خویی ئەنجامدا.

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی نائاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ 2019/8/1

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی نائاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/8/1ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (2)ی نائاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/8/1، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩/٧/٢٠١٩، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

بەمەبەستی پیرۆزبایی شاندێکی لیژنەی ئەوقاف و كاروبارى ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی میری نوێی ئێزدییەکان دەکات

شاندێکی لیژنەی ئەوقاف و كاروبارى ئاینی لەپەرلەمانی کوردستان کەپێکھاتبوو لە ئیحسان محەمەد سه‌لیم جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ و وەیسی سەعید وەیسی بڕیارده‌رى لیژنه‌كه‌ و هدیە مراد ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بەمەبەستی پیرۆزباییكردن بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک میری ئێزدییان لە کوردستان وعێراق وجیھان، سەردانی میر حازم ته‌حسین بەگ-یان کرد.

شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی ته‌مووزی 2019 د.رێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازییان كرد له‌ شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی...

مەڕاسیمێکی دابەشکردنی بڕوانامە لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو

سەعات ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۹/۷/۲۰۱۹، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی کۆنسوڵی گشتیى ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان بەهاوکاریی...

لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە سەردانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ده‌كات

نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٨/٧/٢٠١٩، شاندێكی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرۆکایەتیی د.شایان کاکە صالح جێگری سەرۆکی لیژنەو یاوەریی موسلم عبداللە و گەلاوێژ عوبێد ئەندمانی لیژنەكه‌ سەردانی...

به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و وه‌زیری شه‌هیدان
پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان تاووتوێ كرا

بەمەبەستی تاووتوێکردنی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەپێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ٨ ی ئابی هەموو ساڵێک وەکو یادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کەلەلایەن پەرلەمانی کوردستان ئاراستەیان کرابوو، سه‌عات ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲٨ی تەمووزی ۲۰۱۹ هەردوو...