Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان کرد

بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارییەکی کارای لە پەرلەمانی کوردستان هەیە، هاوبەشێکی سەرەکییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانە،و بەردەوامیش داکۆکیکاربووە لە باشترکردنی کاری پەرلەمانی و حکومی و پابەندبووە بە کاراترکردنی دامەزراوەکان..

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2020/7/26

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/7/26ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/7/26، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی سزادراوێکی ناو چاكسازیى گه‌ورانى هەولێر دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مە ٢٠٢٠/٧/٢٢، شاندێكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی گوڵستان سه‌عید جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیی مەم اسکندرو شیرین یونس و شادی نوزاد ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌و...

لیژنەی پەیوەندیەکان و ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢١/٧/٢٠٢٠ لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بەشێوەی ئونڵاین بە سەرۆکایەتی د ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە..

لیژنەی دەستپاکی سەردانی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکیان لەشاری هەولێر کرد

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٧/٢٠٢٠ شاندێکی لیژنەی دەستپاکی بەسەرۆکایەتی سعید ھەرکی جێگری سەرۆکی لیژنەو بەیاوەری ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنەکە سەردانی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکیان لە شاری هەولێر کرد..

لیژنەی پەروەردە وخوێندنی باڵا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

 نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٧/٢٠٢٠ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەسەرپەرشتی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا ...

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پشتیوانی لەگرنگیدانی زیاتر بەبەرھەمی ناوخۆ دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٧/٢٠٢٠لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری بەسەرۆکایەتی عبدالستار مجید سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر وژمارەیەک لەئەندامانی لیژنە، پێشوازیان لە ژمارەیەک جوتیاری نمونەیی بەرھەمھێنی پەتاتە و خاوەن کارگەی چبسی پەتاتە کرد..

لیژنه‌ی یاسایی راپۆرتى كۆتایی سه‌باره‌ت به‌پێشنیازه‌یاسای ماف و ئه‌ركى نه‌خۆش ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتى كۆتایی سه‌باره‌ت به‌پێشنیازه‌یاسای ماف و ئه‌ركى نه‌خۆش، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/7/21، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ڤیدیۆ كۆنفڕانسێكدا له‌گه‌ڵ گرووپی په‌رله‌مانتارانى دۆستی كوردستان له‌په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان دۆخی سیاسی و ئابوورى و ته‌ندروستی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌خه‌نه‌ڕوو

سه‌عات 2ى پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/7/21، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ گرووپی...