Skip to the content
Menu

به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كانی
كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی ئابی 2019 د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ دۆمنیك ماس كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

لیژنەی تەندروستی پێشوازی لە رێکخراوی خانمە پزیشکەکانی کوردستان دەکات

 لێژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر بە سەرپەرشتی د.صباح محمود سەرۆکی لێژنە و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە پێشوازییان لە رێکخراوی خانمە پزیشکەکانی کوردستان کرد

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی ڕەوشی پێکهاتەکان لەگەڵ نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی پێکهاتەکان تاوتوێکردنی بارودۆخیان لە هەرێمی کوردستان، سەعات ۲ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٨ی ئابی ۲۰۱۹ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ماکس بریمۆراک نوێنەری جێگری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری پەیوەندییەکان و ئەندرۆ لینتز بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و دلێر سابر پسپۆری سیاسی لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا کرد.

د.رێواز فائق چاڵنجیی مه‌سرور بارزانی قبوڵ ده‌كات

ئەمڕۆ شەممە ۱۷ی ئابی ۲۰۱۹ د۰رێوازفائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە دروشمی دارێک بچێنە شارێک سەوزبکە وەک وەڵامێک بۆ داواكه‌ی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداریی له‌ چاڵنجی نه‌مامێك بچێنه‌ و شارێك سه‌وز بكه‌ كردو داواشی کرد...

به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنییه‌وه‌
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایى له‌ پارتى دیموكراتی كوردستان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی یادى 73 ساڵه‌ى دامه‌زراندنییه‌وه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ به‌شداریى جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاڵه‌وانییه‌تیی شه‌تره‌نج كرایه‌وه‌

ئەمڕۆ پێنجشەمە 15ی ئابی ۲۰۱۹، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌شارى هه‌ولێر بەشداریی لە رێوڕه‌سمی کردنەوەی پاڵەوانیه‌تیی شەترەنج کرد کە بۆ كچان و كوڕانی ته‌مه‌ن خوار ۱۸ ساڵ لەسەر ئاستی هه‌رێمی کورستان و عێراق رێكخرابوو‌ و تیایدا چەندین یاریزان لەسەر ئاستی هه‌رێمی کوردستان و عێراق کێبەرکێ دەکەن.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوە

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هەردوولا كرده‌وه‌.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد

بەمەبه‌ستی پیرۆزبایی و پەرەدان بەپەیوەندییەکانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ٧/٨/٢٠١٩ منی نبی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی کرد لە نصرالله زارع رەشنودی کۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری.

سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كردو له‌بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی بانگهێشتنی وڵاته‌كه‌ی كرد.