بەمەبەستی پیرۆزبایی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، سه‌عات 12:30ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۷ی ئابی ۲۰۱۹، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی كرد لە نصرالله زار‌ع رەشنودی کۆنسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و شاندی یاوەری.
لیژنەی کاروباری تەندروستی تاووتوێى چەند پرسێک دەکات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧/٨/٢٠١٩، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی د.شایان کاکە صالح جێگری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو چەند پرسێکی تاووتوێ کرد.
بڕیارى ژماره (11)ى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رۆژی 2014/8/3 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رۆژی 2014/8/3 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى (جینۆساید) ئێزدییه‌كان، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ژماره (11)ى ده‌ركرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
لیژنەی یاسایی تاووتوێی ئەو پڕۆژەیاسایانە ده‌كات کە ئاراستەیان کرابوو
بەمەبەستی تاووتوێکردنی ئەو پرۆژەیاسایانەی ئاراستەی لیژنەکەیان کرابوو، سه‌عات ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤/٨/٢٠١٩، ليژنەی كاروبارى یاسایی له پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه و بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبووەوە.
رۆژی 3ى ئابی 2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان دیاریكرا
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌مه 2019/8/3، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایق حسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (3)ى نائاسایی له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره (3)ی نائاساییی رۆژی شه‌مه 2019/8/3
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی نائاساییی رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی 2019/8/3ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ۳‌ی ئاب وەکو ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان ئامادەکرا
بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ۳‌ی ئابی هەموو ساڵێک وەکو ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان کاتژمێر ۳‌ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱‌ی ئابی ۲۰۱۹ هەردوو لێژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی بژار کۆچەر و لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی سوسن محمد میرخان، جێگر و بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی هەردوو لێژنەکە بە هاوبەشی کۆبوونەوە
پەرلەمان لەھەوڵی دەستەبەرکردنی ماف و ئیمتیازاتی قوتابیان دایە
لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمانی کوردستان چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێک دەھێنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١/٨/٢٠١٩ لە ھۆلی لیژنەو بەسەرپەرشتی (عبدالسلام دۆڵەمەڕی) سەرۆکی لیژنە و ئامادەبونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند لیژنەیەکی لاوەکی دروست کران
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی 3/8/2014 وه‌ك ڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان كرا
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1/8/2019 به‌سه‌رۆكایه‌تی د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و بە ئامادەبوونی دكتۆره ڤاڵا فه‌رید وه‌زیرێ هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (2)ی نائاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداریی له رێوڕه‌سمی ۳٦ ه‌مین ساڵەی جینۆسایدکردنی ئه‌نفالی بارزانییەکان کرد
ئەمڕۆ چوارشه‌مه ۳۱‌ی تەمووزی ۲۰۱۹، د۰رێوازفائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەیاوەریی منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان و ژمارەیەک لەفراکسیۆنەکانی پەرلەمان له گۆڕستانی جینۆسایدكراوانی بارزانییه‌كان له بارزان بەشدارییان له رێوڕه‌سمی ۳٦ ه‌مین ساڵەی جینۆسایدکردنی ئه‌نفالی بارزانییەکان کرد‌و