Skip to the content
Menu

كۆمه‌كی دارایی د. ڕێواز فائق گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ شارى سلێمانی

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/٨/٧، د. ڕێواز فائق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، له‌ ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی تایبه‌تیی خۆیه‌وه‌، كۆمه‌كی دارایی گەیاندە...

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چه‌ند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد

به‌مەبه‌ستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە‌یان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/۸/۳، لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم..

لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ سەردانی ئاسایشی گشتی دەكات

 له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانى بۆ دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لێژنەی كاروباری كۆڵامەیەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ، لەماوەی دوو ڕۆژدا سەردانی چاكسازیی (گەوران و ژنان و منداڵان)و ئاسایشی گشتی و شەڵتەری ژنان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی لە پارێزگای هەولێر كرد..

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٨/٣، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ كلێمنس زێمنته‌ر، كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ به‌مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردن و ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردبوو.

سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیى له‌ كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/۸/۳، د. ڕێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە چۆی كوان ژین، كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

په‌رله‌مانى كوردستان هه‌شته‌مین ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی به‌رز ڕاده‌گرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٨/٣، به‌ئاماده‌بوونی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و منى نبى قه‌هوه‌چى، سكرتێرى په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان، له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان مه‌ڕاسیمێكى شایسته‌ بۆ...

لێژنەی كشتوكاڵ ڕاپۆرتی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازه‌یاسای ڕێكخستنی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان ئاماده‌ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێكردنى چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لێژنه‌كه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٨/٢، لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی...

به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری و لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار بەڕێوەچوو

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازه‌یاسای ڕێكخستنی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان، (یاسای پاراستنی ئاژه‌ڵه‌ ماڵی و بێلانه‌كان)، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٨/٢، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان...

لێژنەی دەستپاکی پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەریی یاسا "IOL" کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٨/٢، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، پێشوازیی لە...