Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان کرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٣٠ی ئەیلوولی٢٠١٩، د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی  له‌ یۆنیدۆس كۆنتۆڤۆنیسیۆس باڵیۆزی یۆنان له‌ عیراق كرد، له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی باڵیۆزی یۆنان و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌و ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانیه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه‌ ...

هه‌ردوو لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی سی ئێف ئای میدیا كۆبونه‌وه

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 30/9/2019 بەمەبەستی داڕشتنەوەی پرۆگرامێکی تایبەت بە یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی رۆڵی ژن لە میدیا  بەسەرپەرشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان ، ڕۆمیۆ هه‌كاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی كردن له‌ مافی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ،و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی پەرلەمان لە هه‌ردوو لیژنه‌ پێشوازیان لە وەفدێکی نێردەی فەرەنسی كرد.

روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی برگه‌یه‌كی دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی خولی پایزه‌

له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی خولی پایزه‌ له ساڵی یه‌كه‌می‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن كه‌ سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 29/9/2019 به‌ڕێوه‌چوو، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌ی 25ى په‌یڕه‌و كه‌ تایبه‌تبوو به‌رێككاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار، به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی...

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر له‌ عێراق كرد

له‌دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و باڵیۆزی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر له‌ عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌نجامدانى كارى وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانی له‌نێوان كرایه‌وه‌.

هێمن هەورامی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی لە ستیڤن فه‌یگن کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لەهەرێمی کورستان کرد.

لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری پێشوازی له‌ وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیى زیاتر له‌نێوان لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و ئاگاداربوون له‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ى كه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌و په‌یوه‌ستن به‌و كه‌رته‌و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیى رێكخستنه‌وه‌ى عه‌لوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌بازاڕكردنى به‌رووبوومى جووتیاران، سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2019/9/29،...

په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌مواركرایه‌وه‌

پەرلەمانی كوردستان له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەسەند كرد و لەهەموارەكەشدا چوار لیژنەی نوێی هەمیشەيی زیادكران.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى داراییی عێراق كۆبووه‌وه‌

له‌درێژه‌ی دیدارو به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی له‌شارى به‌غدا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۸ی ئەیلولی ۲۰۱۹، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان به‌یاوه‌ریى هێڤیدار ئەحمه‌د جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان و بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەکان و سەرکۆ ئازاد بڕیاردەری لیژنەکەو فارس عیسا نوێنه‌رى حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا سەردانی د۰فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراقى كرد.

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2019/9/29

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/29ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی له‌میانی پانێڵێکی دیداری رافیدەین خستەڕوو

ئەمڕۆ هەینی ۲۷ی ئەیلولی ۲۰۱۹، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی دووەمی دیداری رافیدەین بۆ ئاسایش و ئابووری کە لەبەغدا بەڕێوەدەچێت بەشداریی لە پانێڵێکدا کردو تیایدا تیشکی خستەسەر رەوشی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی عێڕاق و هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میحوەربەندییەکانی ناوچەکە.