لە درێژەی سەردانەكه‌ى شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ به‌غدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌مه ٤ی ئەیلولی ۲۰۱۹، شاندی په‌رله‌مانى كوردستان بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکانی لە بەغدا کرد‌و لەلایەن جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پێشوازیی لێ‌کرا.
شاندی په‌رله‌مان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمى له به‌غدا كرد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌مه ٤ی ئەیلولی ۲۰۱۹، شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرد‌و لەلایەن د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا پێشوازیى لێ‌کرا.
شاندی پەرلەمان بەشداری لەکۆبوونەوەی دەسپێکی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا ده‌كات
شاندی په‌رله‌مانى كوردستان له به‌غدا به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سپێكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا ده‌كات و جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاتانی تر ده‌كاته‌وه.
شاندی پەرلەمان له به‌غدا سەردانی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقى کرد
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شارى به‌غدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 4/9/2019، شاندی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان سه‌ردانی حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقى كرد.
شاندى په‌رله‌مان له به‌غدا له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا كۆبووه‌وه
لەدەستپێکی گەیشتنیان بۆ بەغدا لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩، شاندی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان چاوی كه‌وت بە د.محه‌مه‌د رەزا مەجیدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا‌و شاندێکی یاوەری.
شاندی باڵای پەرلەمانی کوردستان گەیشتە بەغدا
بەمەبەستی بەشداریکردن لەئاهەنگی دەستپێکی کۆبوونەوەی (کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیا) و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی محه‌مه‌د حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی سێشەممە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ شاندی باڵای پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و...
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێكی هه‌ده‌په ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یلول 2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی كرد له شاندێكی هه‌ده‌په كه پێكهاتبوو له سه‌میره گوزال و نوران ئیمیر ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر فراكسیۆنی هه‌ده‌په و نالان ئۆزادین هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی شه‌مره‌خ.
تانه له یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانى عێراق ده‌درێت
سه‌عات 10ى به‌یانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤/٩/٢٠١٩، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی...
شاندێكی كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات
سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ٤/٩/٢٠١٩، دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان و بازرگانی و پیشەسازی له په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازییان لە شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەھەولێر کرد کە پێکھاتبوو لە ئاندر وێلتنز بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی و ئابووری و د.ماریسا سمیپ بەر پرسی بەشی ئابووری لە کۆنسولخانەی ئەمریکا.
شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان به‌ره‌و به‌غدا بەڕێکەوت
لەسەر بانگهێشتی محه‌مه‌د حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەمەبەستی بەشداریکردن لەئاهەنگی دەستپێکی کۆبوونەوەی (لێژنە هەمیشەییەکانی بودجەو پلاندانانی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیا)، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌مه ۳‌ی ئەیلوولی ۲۰۱۹، شاندێکی بالای پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی...