پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بەمەبەستی تاوتوێکردنی سەرجەم پێشنیاز و تێبینیەکانی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کە لە دانیشتنی ژمارە دووی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی هەمواری یەکەمی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان خستیانە روو ، هاوکات نووسینەوەی راپۆرتی کۆتایی پێشنیازەکە، لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی و بریاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان له به‌غدا بەشداريی لە دیداری رافیدەین بۆ ئاسایش و ئابووری كرد
بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری رافیدەین بۆ ئاسایش و ئابووری لە رۆژانی ۲٦ تا۲۸ی ئەیلولی ۲۰۱۹، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ناوەندی رافیدەین بۆ دیالۆگ، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک له ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان کە پێکهاتوو لە هێڤیدار ئەحمەد، سەرکۆ ئازاد و بەڵێن ئیسماعیل، گەیشتنە بەغدا.
شاندی پەرلەمانی کوردستان له به‌غدا لەگەڵ ليژنەی وزەو نەوت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆبووەوە
لەدرێژەی دیدار‌و کۆبوونەوەکانی شاندی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ليژنە هاوتاکانیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠، رۆژی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٩ ...
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات
لەچوارچێوەی هەماهەنگییان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لەیاسای بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ، سەرلەبایەنیی رۆژى پێنجشه‌مه ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٩، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی كاوربارى ئابوورى لە پەرلەمانی کوردستان بەیاوەریی...
ده‌قى وتارى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له دانیشتنی ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان
له‌دانیشتنی ژماره (2)ى ئاساییی خولی پایزه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2019/9/25 سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دووه‌مى پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (ریفراندۆم) وتارێكی پێشكه‌شكرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان پێشوازیی له‌شاندێكی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق كرد
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25/9/2019، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگر‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه پێشوازیى كرد له شاندێكی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق كه پێكهاتبوو له عباس علیوی سه‌رۆكی لیژنه‌و دیار ته‌یب جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاره‌زوو مه‌حمود بڕیارده‌ری لیژنه‌كه.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی لیژنەی وەرزش و لاوان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد
لەچوارچێوه‌ی پتەوکردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوکاری و هەماهەنگییەکان له‌نێوان لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان و لیژنه‌كانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ‌دا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی لیژنەی وەرزش و لاوان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە پێکهاتبوو لە عەباس علێوی سەرۆکی لیژنه‌و دیار تەیب جێگری سەرۆکی لیژنەو ئارەزوو مه‌حمود بڕیاردەری لیژنەکە.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: "پێشتر‌و پاش ئه‌نجامدانی ڕاپرسیش جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر دیالۆگ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بژارده‌یه‌كی په‌سه‌ندكراوی گه‌له‌كه‌مان و په‌رله‌مانی كوردستانیش بووه"
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان ساڵیادی دووه‌می ریفراندۆم كرایه‌وه‌و هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانیش خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می بۆ كرا و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه ماده به‌ماده‌ى هه‌مواره‌كه گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا.
شاندێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی سه‌ردانی ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون لەو دۆسییانەی لەچوارچێوەی گەندەڵی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و چۆنیه‌تیی بەڕێوەچوونی کەیسەکان، ئه‌مڕۆ سێشەمە 24-9-2019 شاندێكى لیژنەی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان کە پێکھاتبوو لەشیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو سەعید مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنەو...
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پڕۆژه‌پێشنیازی ڕێكلامی بازرگانی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی دواین داڕشتنی پرۆژه‌پێشنیازی ڕێكلامی بازرگانی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 24/9/2019، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.