Skip to the content
Menu

دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ سنوورى پارێزگای نه‌ینه‌وا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٤/٩/٢٠١٩، لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەى ئیدارەی ھەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپه‌رشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنە پێشوازیی لە سەیدو چەتو سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کرد.

لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌سروشتییه‌كان تاووتوێى گرانیى نرخى به‌نزین ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌وه‌.

لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنەوە و گەیاندن چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا لیژنه‌ی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان پرسی گرانیى نرخ و خاویی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و رێكخستنه‌وه‌ى پیشه‌ی تاكسی و كه‌میى رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ شاروشارۆچكه‌كان تاووتوێ ده‌كات.

سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان بە هاوکاریی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ وۆڕکشۆپێکی بۆ پەرلەمانتاران سازکرد

لەچوارچێوەی کارەکانی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەرەپیدانی توانای کاری پەرلەمانی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان بەهاوکاریی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە یۆنامی وۆرکشۆپێکى لەبارەی (پرۆسە تایبەتەکان و دەستەی پەیماننامەکان) بۆ لیژنەکانی (مافی مرۆڤ) و (كاروبارى یاسایی) و (کۆمەڵی مەدەنی) و (ناوخۆ)ى په‌رله‌مانی كوردستان رێكخست.

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی رۆژی چواشه‌مه‌ 2019/9/25

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/25ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

لیژنەی یاسایی راپۆرتی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئامادە دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩، بەسەرپەرشتیی د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لیژنەی كاروبارى یاساییی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو عەباس فەتاح جێگری سەرۆکى لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە بەمەبەستی نووسینەوەی راپۆرت بۆ خوێندنەوەی دووەمی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.

سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان بە هاوکاریی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ وۆڕکشۆپێکی بۆ پەرلەمانتاران سازکرد

لەچوارچێوەی کارەکانی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەرەپێدانی توانای کاری پەرلەمانی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان بەهاوکاریی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە یۆنامی وۆرکشۆپێکى لەبارەی (پرۆسە تایبەتەکان و دەستەی پەیماننامەکان) بۆ لیژنەکانی (مافی مرۆڤ) و (كاروبارى یاسایی) و (کۆمەڵی مەدەنی) و (ناوخۆ)ى په‌رله‌مانی كوردستان رێكخست.

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ به‌دواداچوون بۆ پرسه‌ ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كان به‌رده‌وامه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو تاووتوێی پرسه‌ ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كانی كرد.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ ٢٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٩، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له‌ خه‌لیل ئیبراهیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و جەماوەریی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/25، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌: