پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٦/٩/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پێشوازییان لە شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی ڵۆید راسل مۆیل ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و سەندیکای (یۆنایت) کە گەورەترین سەندیکای وڵاتی بەریتانیایە کرد، کە بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پشتگیرییان لە هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردبوو .
پەیامی ماتەمینيی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەبۆنەی یادی پەنجا ساڵەی قوربانیانی گوندی صوریا لە بادینان
لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆ لە ساڵی ١٩٦٩ و پێش نیو سەدە ، لە کوشتارگەیەکی خوێناویدا بەدەستی رژێمی بەعس لە گوندی صوریا لە بادینان خوێنی پاکی دەیان هاووڵاتی ژن و پیاو و گەنج و پیر لە مەسیحی و موسڵمان، لە کلدان سریان ئاشوور و کورد بەبێ تاوان ڕژا و شەهید کران....
لیژنهی پهروهرده و خوێندنی باڵا و توێژنهوهی زانستی كۆبونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجام دا
نیوهڕۆی ئهمڕۆ دوو شهممه16/9/2019لیژنهی پهروهرده و خوێندنی باڵا و توێژنهوهی زانستی بهسهرپهرشتی عبدالسلام دۆڵهمهڕی سهرۆكی لیژنهو ئامادهبونی جێگر و بڕیاردهر و ئهندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه كۆبونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجامدا.
ليژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پێشوازيی لە ژمارەیەک لە هاووڵاتیيانی قەزای مەخمور کرد
بەمەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکانیان پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٩ لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە سەرپەرشتی عبدالسلام دۆلەمەری سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگر و بریاردەر و ئەندامانی لێژنەکە پێشوازییان لە ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی قەزای مەخمور کرد
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری دەکات
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشوورییان کرد و لەلایەن مامۆستا جەمیل زەیتۆ سکرتێری حیزبەکە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لێکرا.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی ئاشووری کرد
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ومنی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی لە درێژەی سەردانەکانیان بۆ لای پێکهاتە و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان بە مەبەستی بە دەستهێنای کۆدەنگی لەسەر نوسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پرۆژەی چاکسازی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەردانی بزووتنەوەی ئاشووری کرد و لەلایەن یەعقوب گۆرگیس جێگری سکرتێری گشتی حیزبەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازییان لێکرا.
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان سەردانی هاوپەیمانییەتی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان کرد
لەمیانەی سەردانیکردنیان بۆ لای سەرجەم لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان، سەردانی هاوپەیمانییەتی یەکێتی نەتەوەییان لە شارۆچکەی عەنکاوە کرد کە پێکهاتووە لە سێ هێزی سیاسی کریستیان ، حیزبی بێت نەهرێنی دیموکراتی و ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدانی و رەوتی شلاما بۆ کاروباری مەسیحیەکان .
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەردەوامە لە سەردانیکردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان
لە درێژەی سەردانەکانیان بۆلای سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی پارتی چاکسازی تورکمانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن عبدالقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکە پێشوازییان لێکرا.
هەردوو دهستهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی کوردستان و ئهنجومهنی دادوهری كۆبوونهوه
ئهمڕۆ یهكشهممه ١٥ی ئهیلولی ٢٠١٩ د.رێواز فایهق سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان ، و هێمن ههورامی جێگری سهرۆكی پهرلهمان ومنی نبی قههوهچی سكرتێری پهرلهمان وبە ئامادەبوونی ژماریهك له ئهندامانی لیژنهی یاسایی، پێشوازییان لە حاکم بەنگین سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی دادوەری کرد .
نوێنهرانی قوتابیانى پهیمانگه و زانكۆكانی دهرهوهى ئیدارهى ههرێم سهردانی پهرلهمان دهكهن
سهعات ١ی پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥/٩/٢٠١٩، نوێنەرانی بەشێک لە لقهكانی قوتابیانی پەیمانگەو زانکۆکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کە پێکھاتبوون لە بەرپرسی لقی پەیمانگەو زانکۆکانی کەرکووک و بەرپرس و کارگێڕی لقی خانەقین و کارگێڕی لقی موسل لەگەڵ بەرپرسی لقی شنگال، سەردانی لیژنەی ناوچە كوردستانییهکانی...