Skip to the content
Menu

لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوحۆ كۆبووه‌وه‌

سه‌عات ۱۱ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە ‌۱٥/۹/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكه‌، پێشوازیى...

لێژنەی یاسایی تاوتوێی پڕۆژەی هەمواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەکات

بەمەبەستی تاوتوێکردنی پێشنیازی هەموارکردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩  لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لێژنەی یاسایی و بە ئامادەبوونی بڕیاردەری لێژنە و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

بڕیارى ژماره‌ (2)ى سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییه‌كان

سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییه‌كان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیارى ژماره‌ (2)ى ده‌ركرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 15/9/2019 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كه‌ پێكهاتبوو له‌ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌ردانی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا...

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/9/17

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/17ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌

سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 15/9/2019، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانى كرد.

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (1)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/17، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به‌رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ڕێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

لە پەیوەندیيەکی تەلەفۆنیدا
هێمن هەورامی پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆران دەکات

هێمن هه‌ورامی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەراندنی لە بزووتنەوەی گۆڕان كرد.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له راوێژكاری باڵا بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن له‌ یۆنامی كرد
یۆنامی: "له‌ژێر هه‌ر بارودۆخێكدا بێ نابێت ئاواره‌كان به‌زۆر بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان"

ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلولی 2019 هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌ری...