به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵیى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و ئه‌و كێشه‌و داواكارییانه‌ى كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ئاراسته‌ى لیژنه‌كه كراون، سه‌عات 10ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 3/12/2019، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
د.رێواز فایه‌ق: "له‌هه‌ر شوێنێك مه‌ترسی كه‌وتبێته سه‌رژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان په‌نایان بۆ كوردستان هێناوه"
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/12/3، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی كرد له دێڤد ئاڵتون ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی لۆردانی به‌ریتانی.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٣/١٢/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن بەڵێن عبدالله سکرتێری گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لێ‌کرا.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی لۆرداتی بەریتانیا کرد
دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ ٣/١٢/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران کلارا عۆدیشۆ و فەرید یەعقوب لە پێکهاتەی کریستیان لە پەرلەمان، پێشوازی لە لۆرد دەیڤید ئالتۆن ئەندامی ئەنجوومەنی لۆردات و بڕیاردەری لێژنەی بەرگری و ناوخۆ لە پەرلەمانی بەریتانیا و شاندێکی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ رەوشی پێکهاتەی کریستیانەکان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو.
لیژنه‌ى كشتوكاڵ داواى لابردنى زیاده‌ى بانكى كشتو‌كاڵى ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنى چه‌ند پرسێكى كشتو‌كاڵى و داواكارى و كێشه‌ى هاووڵاتییان و جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌عات 10ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2019/12/3، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌بدولسه‌تار مه‌جید سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى گرنگ كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019/12/3، لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى جوان یونس ڕۆژبه‌یانى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بریارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر تونسی شاره‌زا له‌بواری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كۆبووه‌وه
به‌مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019/12/3، لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه پێشوازیى كرد له ئه‌نوه‌ر تونسی شاره‌زا له بوارى ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان و شاندێكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی کرد
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019/12/3، منی نبی قهوچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، بەئامادەبوونی سعید هەرکی جێگری سەرۆکی لیژنەی دەسپاکی پێشوازیى كرد له ئه‌نوه‌ر تونسی شاره‌زا له بوارى ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان و شاندێكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان.
به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره (8)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه 2019/12/4
به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و برگه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (8)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/4 به‌مشێوه‌یه بێت:
له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لیژنه‌ی سامانه‌سروشتییه‌كان و بازرگانی سیمینارێكی له‌سه‌ر پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ئه‌نجامدا
سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2019/12/2، له‌ژێر چاودێریی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی سامانه‌سروشتییه‌كان و بازرگانیی په‌رله‌مان سیمینارێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان رێكخست.