Skip to the content
Menu

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا دەکات

ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/2، د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و منى نبی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمان بەمەبەستی رێکخستنی کارەکانی لیژنەو پلانی کاریان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ...

لیژنه‌ی یاسایيی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ 3ی ساڵی 2019 كۆده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بڕیاری ژماره‌ 4ی ساڵی 2019ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆ ناردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ 3ی ساڵی 2019 یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌رۆییان له‌سه‌ركراوه‌ له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان له‌هه‌رێم، سه‌عات 1ى دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2/12/2019، لیژنه‌ی كاروبارى یاساییی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ ‌٢/١٢/۲۰۱۹ ، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.

هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌سپاكی و شاره‌وانی له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زیری شاره‌وانى و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ئاووئاوه‌ڕۆى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌

له‌سه‌ر داوای هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌سپاكی و لیژنه‌ی شاره‌وانى به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی و پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به‌كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی قۆناغه‌كانی به‌ستنی ئامێری پێوه‌ری ئاوی ماڵان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/2، هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌سپاكی و لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی...

لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌دواداچوون بۆ كیشه‌و گرفتى په‌نابه‌رانى كورد له‌وڵاتى یۆنان دەکات

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كیشه‌و گرفتى په‌نابه‌رانى كورد له‌وڵاتى یۆنان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/12/2، لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان ڕه‌وه‌ندى كوردستانى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/4، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران دەکات

ئەمڕۆ دووشەمە ٢-١٢-٢٠١٩ شاندێکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان کە پێک هاتبوون لە د.گەلاوێژ عبيد عثمان بریاردەری لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی 

د.رێواز فایه‌ق: "رۆلی گه‌وره‌ رووناكبیرى تورك ئیسماعیل بێشكچی له‌ پاڵپشتیكردنی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد به‌رز ده‌نرخێنین"

له‌سه‌ردانێكیدا بۆ په‌رله‌مانى كوردستان و دیدارى له‌گه‌ڵ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، گه‌وره‌ رووناكبیرى تورك ئیسماعیل بێشكچی ده‌ڵێ: "زۆرخۆشحاڵبووم به‌و دیداره‌ بۆ من شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ به‌دیدارتان گه‌یشتم و زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌".

د.ڕێواز فایه‌ق: "خواستمانه‌ وڵاته‌ پیشه‌سازییه‌كان پشتگیریی كوردستان بكه‌ن له‌ به‌ره‌وپێشبردنی سێكته‌ری پیشه‌سازیدا"

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2019/12/1، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆى له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ ئۆلیگ لێڤن كونسوڵی گشتیی روسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌ولێر كرد.

هێمن هه‌ورامی پێشوازیی لەنووسەر و رووناکبیری تورک ئیسماعیل بێشکچی کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ١/١٢/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی پەرلەمانتاران محمد ئێلخانی و ڕۆمیۆ هەکاری لە هەردوو پێکهاتەی تورکمان و کریستیانەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوایی لە نووسەر و رووناکبیری تورک و دۆستی دێرینی گەلی کورد ئیسماعیل بێشکچی و شاندی یاوەری کرد.