سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠/١١/٢٠١٩ بەسەرپەرشتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بە ئامادەبوونی مونا نەبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری لێژنەی یاسایی پەرلەمان هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی چوارلێژنەی نوێ و ئاڵگۆڕ بۆ دەستەی سەرۆکایەتی حەوت لێژنەیتر کرا.
کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەبارەی پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان بەڕێوەچوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/11/2019 به سه‌رپه‌رشتيی د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری سه‌باره‌ت به پێشنیازه یاسای ( پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان - عێڕاق) به‌ڕێوه‌چوو،
جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەشداری لە کۆنفرانسێکی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٩/١١/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانکۆی ئەمریکی لە شاری دهۆک کرد لە ژێر ناونیشانی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تاووتوێى ره‌وشى كرێكاران و گرتووخانه‌كان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنى ره‌وشى كرێكاران و گرتووخانه‌كان، سه‌عات 10:30ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 19/11/2019، لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت و له‌مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
لیژنه‌ی ده‌سپاكی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو چه‌ند لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونی پێكهێنا
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون له‌سه‌ر چه‌ند سكاڵایه‌ك كه ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2019/11/19، لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
پێشنیازی یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پێشنیازى یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2019/11/18، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی
وۆرکشۆپێکى تایبەت بەئاماده‌كردنی ڕەشنووسی پێشنیازه‌یاسای ڕەوەندی کوردستانی به‌ڕێوه‌چوو
سه‌عات ٩:٣٠ی سه‌رله‌بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەمە ١٧/١١/٢٠١٩، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان لە ھۆڵی پەناگیری لە ته‌لاری پەرلەمان وۆرکشۆپێکى تایبەت بەئاماده‌كردنی ڕەشنووسی پێشنیازه‌یاسای ڕەوەندی کوردستانی سازكرد.
نوێنەرانی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی یاداشتێکیان ئاراستەی لیژنەی شەهیدان کرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٧/١١/٢٠١٩، لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپه‌رشتیی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لیژنه‌و هەژان کوێستانی بڕیاردەری لیژنەو لەنجە دزەیی ئەندامی لیژنەکە پێشوازییان لە هەردوو پارێزەری راوێژکار نجم ا‌لدین حەمە سعیدو گۆران جەلال نوێنەرانی ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کرد.
ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱۷/۱۱/۲۰۱۹ ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە مەبەستی بەدوداچوون بۆ خوێندنی سریانی لەشاری دهۆک سەردانی یەکەی سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دهۆکیان کرد.
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی دارایی كۆده‌بێته‌وه
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2019/11/14، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به كارى لیژنه‌كه، شاندێكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوو له فه‌یسه‌ل عه‌باس و ڕووپاك ئه‌حمه‌د و گۆران عومه‌رو مه‌م بورهان قانع ئه‌ندامانى لیژنه‌كه سه‌ردانی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كرد‌و له‌گه‌ڵ خالید چاوشلی سه‌رۆكی دیوان كۆبووه‌وه.