Skip to the content
Menu

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ کۆنسوڵی هیندستان
هێمن هەورامی: "لەم خولەی پەرلەمان دەستووری هەرێمی کوردستان دەنووسرێتەوە"

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤/١١/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینگەی تایبەتیی خۆی لە ته‌لارى پەرلەمان پێشوازیی کرد لە چاندراموولی کۆمار کۆنسوڵی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان و کونسوڵی هۆڵەندا پرسی پڕۆژەی چاکسازییان تاووتوێکرد

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٤/١١/٢٠١٩، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی کرد لە ولیام کۆسین کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەنداو شاندی یاوەری.

به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنى پێنج ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكراو بۆ شارى هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی ئه‌و پێنج ملیۆن دۆلاره‌ى كه‌ له‌ساڵی 2014 بۆ شارى هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانى عه‌ره‌بى ته‌رخان كرابوو، رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/11/12، شاندێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروبارى په‌رله‌مان و سكاڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌...

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا
خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه‌ بڕیار كرا

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/11/13، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی خولی پایزه‌ له ‌ساڵی یه‌كه‌می‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.

لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێ ییەکان بەدواداچوون بۆ هۆکاری شەهید بوونی ٢ پێشمەرگەی هێزەکانی یەکەی ٧٠ لە لیوای ١٢ سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

دوابەدوای روودانی رووداوێکی دڵتەزێن لەنێو هێزەکانی پێشمەرگە لەیەکەی ٧٠، سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە ١٢/١١/٢٠١٩  لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێ ییەکان

سكاڵایه‌كی سه‌رۆكی په‌رله‌مان مافی ده‌نگدان بۆ هه‌زاران كوردستانى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-11-2019 سكاڵایه‌كی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دادگای فیدراڵی په‌سه‌ند كرا.

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم پێشوازی لە نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی کرد

ئەمرۆ سێشەمە ١٢/١١/٢٠١٩ بەمەبەستی گوێگرتن و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم  لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە ئامادەبوونی جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆکی لیژنە و جێگر و بریاردەری لیژنە لەگەڵ بەشێک لە ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە پێشوازیان لە مۆنیا ئەتزی مۆتسی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارۆباری سیاسی لە نوسینگەی یونامی لە ھەولێر کرد.

لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ئێدارەی ھەرێم بە بۆنەی بردنەوەی تانەی دادگای فیدراڵی لە سەر یاسایی ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق پیرۆزبایی لە خەڵکی ئەوناوچانە کرد

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢/١١/٢٠١٩ لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا بەبۆنەی تانەی دادگای باڵای فیدراڵی لە یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان پیرۆزباییان لە خەڵکی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرد

لیژنەی كشتوكاڵ تاوتوێی بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی كشتوكاڵ دەكەن

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 12/11/2019 بەسەرپەرشتی عوسمان عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆك لیژنەو بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبوونەوە.

لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان وۆركشۆپێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پێشنیازه‌ یاسای ریكلامی بازرگانی له‌هه‌رێم ئه‌نجامده‌دات

سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 12.11.2019، لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی بازرگانی و رۆشنبیری و گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وۆركشۆپێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی  ره‌شنووسی پێشنیازه‌ یاسای ریكلامی بازرگانی له‌هه‌رێم به‌رێوه‌برد.