Skip to the content
Menu

وۆڕکشۆپێک لەبارەی پرۆسەی یاسادانان بەرێوەچوو

بەمەبەستی زیاد کردنی زانیارییەکانی پەرلەمانتاران و راوێژکاران لە بنەما نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ ، و باشترکردنی میکانیزمی راپۆرتدان لە نێوان دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ و لێژنەکانی پەرلەمان ، و سەرچاوە و پێکهاتەکانی پرۆسەی یاسا دانان ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٢/١١/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و ولیام کۆسجین کۆنسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان ، بە هەماهەنگی لە نێوان سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان و رێکخراوی هارتڵاند وۆڕكشۆپێک بۆ لێژنەی یاسایی و لێژنەی مافی مرۆڤ و ڕاوێژکارانی یاسایی  لە پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو.

لێژنەی شەهیدان کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکی گرنگیاندا

بەمەبەستی دانانی پلانی سترتیژی بۆ لێژنەکەیان و بە دواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰۱۹/۱۱/۱۲ لێژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و جێگری سەرۆک و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنە کۆبوونەوە.

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2019/11/13

به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا...

وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌یاسای ره‌وه‌ندی كوردستانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دوا ئامادەکارییەکان بۆ ئه‌نجامدانى وۆرکشۆپێكى تایبه‌ت به‌یاسای ڕەوەندی کوردستانی، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/11/11، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بە سەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ند پرسێكی تاووتوێ كرد

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2019/11/11، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خوی ئه‌نجامدا.

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/11/13، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

لیژنەی دارایی لەگەڵ چەند بەڕێوەبەرێكی گشتی وەزارەتی دارایی كۆدەبێتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە١١/١١/٢٠١٩  بەسەرپەرشتی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕٍیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە لەگەڵ یاسین عبدالواحید  بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان و ساماڵ عبدالرحمن بەڕێوەبەری گشتی گومرگەكانی هەرێم  لە وەزارەتی دارایی كۆبوونەوە.

لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێريی دارايی كۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی و شێوازی سه‌رفكردنی پێنج ملیۆن دۆلاری پایته‌ختی گه‌شتیاری ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 11/11/2019لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌سه‌رپه‌رشتی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بوونی جێگرو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی دیوانی چاودێريی دارايی كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دوو له‌ دیوانی چاودێری دارای و به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی یاسایی دیوانی چاودێری كۆبونه‌وه‌.

به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان و دابه‌شكردنی ئه‌ندامان به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2019/11/10، به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.