سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۹/۱۱/۲۰۱۹ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کوردستان بە یاوەری لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە شاری هەولێر کرد.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پیرۆز ده‌كات
بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان حەزرەتی محمد (د.خ)، سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و خوازیاره گەڕانەوەی ئەو یادە پیرۆزە ببێتەمایەی زیاتری پێگیربوون بە ئاکارە بەرزە مرۆییەکانی ئەو زاتە پیرۆزە، ئەمەش دەقی په‌یامه‌كه‌یه:
لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لە سکرتێری ڕۆژنامەنووسی بەڕێز د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەداخەوە لە هەندێ ماڵپەر و پێگەی سۆشیاڵ میدیا هەندێ هەواڵی هەڵبەستراو بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەوەی گوایە ڕێگری لە بەرێز سەرۆکی پەرلەمان کرابێت بچێتە هۆتێلی ڕۆتانا بۆ بەشداری لە پانێلی دیداری مێری .
جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ دەکات
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧/١١/٢٠١٩ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە تەلاری پەرلەمان پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ کرد.
شاندەکەی پەیمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ بەسەرۆکایەتی ولیەم سپێنسەر بەرێوەبەری پەیمانگەکە ، خۆشحاڵی خۆیان بەو پێشوازییە دەربڕی و رایانگەیاند ئەوان پێشنیاز دەکەن هاوکاری پەرلەمانی کوردستان بکەن لە رووی راوێژی یاسایی و مەشقپێکردنی ئەندامان لەکاری پەرلەمانییدا .
لیژنەی وزە لەگەڵ وەزیری کارەبا کۆدەبێتەوە
نیوەڕۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١١/٧ بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بەیاوەری جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکاری لیژنەکە سەردانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکاران پێشوازیان لێ‌کرا .
ڕاگەیه‌ندراوی ليژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ تایبەت بە کەیسی میدیاکاران ئامانج بابانی و لانە محه‌مه‌د و جگەرگۆشەکەیان
سه‌باره‌ت به‌كه‌یسى گیانله‌ده‌ستدانی میدیاكاران ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و جگه‌رگۆشه‌كه‌یان، لیژنه‌ی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌رده‌وامه له به‌دواداچوونه‌كانى له‌سه‌ر سكاڵا جۆراوجۆره‌كانی هاووڵاتییان
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئه‌و سكاڵا‌و و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌یان كرابوون، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 6/11/2019، لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
سکرتێری پەرلەمانى كوردستان بەشداریی لە پانێڵێکی دیداری مێری کرد
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشه‌مه ٦/١١/٢٠١٩، لە دووەم رۆژی دیداری مێری لە هەولێر کە تایبەت بوو بە رۆڵی ئافرەتان لە کۆمەڵگەدا، منی نبی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە پانێڵێکی دیدارەکەدا بەشداریی کرد.
لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم پێشوازی له‌شاندێكى كونسوڵخانەی بەریتانیا له هه‌رێم ده‌كات
سه‌عات 10ى به‌یانیی ئەمڕۆ چوارشەمە ٦/١١/٢٠١٩، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو ژماره‌یه‌ك لەئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه پێشوازیی لە شاندێكى كونسوڵخانەی بەریتانیا له هه‌رێم کرد.