Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ كونسڵی گشتی فه‌ره‌نسا كرد

د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێ كۆنسڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌ دیدارێكی نێوانیاندا باسی دوا پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرا، به‌ تایبه‌ت مه‌ترسیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و پرۆسه‌ی ته‌عریب له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان...

هێمن هه‌ورامی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی ده‌كات

بۆ كۆچی دوایى شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو و ده‌روێش و موریدانی ته‌ریقه‌تی قادرى كرد كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

پرسەنامەیەک لە لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عبدالكریم كەسنەزانی

لێژنەی ئەوقاف و کارباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچیدوایی شێخ محەمەد شێخ عبدالكریم كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری، پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەس وکارو خانەوادە و دەروێشانی تەریقەتی قادری کەسنەزانی کرد..

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی موریدان و پەیڕەوکارانی تە‌ریقە‌تی قادری کەسنەزانی و ساداتی بەرزنجە لە کوردستان و جیھان کرد

بۆکۆچیدوایی شێخ محەمەدی شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی ربەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە هەموو جیهان، د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی موریدان و پەیڕەوکارانی تە‌ریقە‌تی قادری کەسنەزانی و ساداتی بەرزنجە لە کوردستان و جیھان کرد..

جێگری سەرۆکی پەرلەمان پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەسەن ساڵح ئاغا) کرد

بۆکۆچیدوایی ( حەسەن ساڵح ئاغا) کەسایەتی دیار و نیشتیمانپەروەری کوردستان و دەڤەری گەرمیان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد..

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ داواى یه‌كڕیزیی نێوان ‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات

به‌مەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى گرنگی هه‌نووكه‌یى و په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، پێشنیوڕۆی ئەمرۆ سێشه‌مه‌ 2020/6/30، لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی...

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان داواى وەگەڕخستنی کەناڵە دیپلۆماسی و سیاسییەکان بۆ راگرتنی له‌شكركێشى و تۆپبارانكردنی سنووره‌كان ده‌كات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/6/30، لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی...

لیژنه‌ی ناوخۆى په‌رله‌مان له‌شكركێشییه‌كانى توركیاو تۆپبارانكردنی سنووره‌كانى هه‌رێم تاووتوێ ده‌كات

بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی له‌شكركێشییه‌كانى توركیاو تۆپبارانكردنی سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌عات١٠ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/30، لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی...

گشتاندنێك سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی ‌مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانى خوله‌كانى رابردوو و ئێستا

نوسینگه‌ى سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان به‌نوسراوی ژماره‌ 1034/4/4 له‌ڕێكه‌وتى 30\6\2020، به‌ئیمزاى ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان گشتاندێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی ‌مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانى خوله‌كانى پێشوو ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ خوله‌كانی رابردوو و ئێستا كرد، ، كه‌ ‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قى نوسراوه‌كه‌یه‌‌:

لێژنەی کاروباری شەهیدان لەگەڵ وەزیری کاروباری شەهیدان تاوتوێی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییان کرد

لە كۆبوونەوەکەدا کە بەسەرپەرشتی سەوسەن محەمەد میرخان، سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان و بەئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەری سەرۆكی لیژنەكەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە بەڕێوەچوو، گفتوگۆی چۆنیەتی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی چاكسازیكرا، وەزیری شەهیدان میكانیزمی جێبەجێكردنەكەی بۆ لیژنەكە خستەڕوو، ئەوەشی پێ راگەیاندن كە لیژنەیەك لە بەڕێوەبەری پارێزگاكان پێكهێنراوە، تاوەكو كارەكان بەپێی یاسا بچنە بواری جێبەجێكردنەوە..