Skip to the content
Menu

لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان کۆبوونەوە

بەمەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک ئەمڕۆ ١٩/٥/٢٠٢٠ لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان کۆبۆنەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی بھجت علی جێگری سەرۆک لیژنە و بە ئامادەبوونی بریاردەر و ئەندام و راوێژکارانی لیژنە بەرێوە چوو...

هێمن هه‌ورامی ساڵیادى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له‌گه‌لى كوردستان پیرۆز ده‌كات

لەساڵیادی یەکەمین هەڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، وێڕای سەختی و ئاستەنگەکان ئێستا خولی پێنجەمی پەرلەمانەو لە رووی نوینەرایەتی و بەشداریی سیاسی فراوانترین رووبەری پێکهاتەی کوردستان دەگرێتەوەو جەخت دەکه‌ینه‌وه‌ کە هەمیشە پەرلەمان بەشێک بێت لە چارەسەر بۆ سەرجەم لایەنەکان و چەتری کۆکەرەوەى گشت لایه‌نه‌كان و قووڵترکردنەوەی گیانی کاری پێکەوەیی و قووڵترکردنی کولتووری دیموکراسی و دیالۆگ و بەرز ڕاگرتنی بەرژەوه‌ندیی گەل و نیشتیمان لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە بێت، پێویستە پەرلەمان جێگەی هەموو پێکهاتە ئاینیی ونەتەوەییەکان بێت..

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا پشتگیری له‌ داواکارییەکانی مامۆستایان دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/5/18، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی جۆی ئەنجامدا.

لیژنەی کاروباری تەندروستی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/5/18، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی د.سه‌باح زێباری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەر و ژما ره‌یه‌ك له‌ لەئەندامانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.

لیژنەی شەهیدان بانگهێشتی وەزیری شەهیدان دەكات بۆ لیژنەكە

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر داواكردنی ماف و شایستە داراییەكانى كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان لەبەغداو چه‌ند پرسێكی گرنگی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/5/18، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی...

هێمن هه‌ورامی پێشوازیى له‌ كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/5/18، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ باربارا وۆلف كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

پەیامی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ قۆناغێكی سه‌خت و دژواری دوای ڕاپه‌ڕین، بڕیارێكی بوێرانه‌ و حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بوو بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه‌ی کە خواست و ویستی كوردستانییان له‌ خۆ به‌ڕێوه‌بردن وده‌وڵه‌تداریدا هیچی‌ له‌ گه‌لانی دیكه‌ی دونیا کەمترنیە...

په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا
د.رێواز فایه‌ق: "كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته‌ نێو كایه‌ی سیاسی لەسەر ئاستی کوردستان و کۆی عێراق"

له‌یادی سێهه‌مین ساڵه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا-دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

شاندێکی لێژنەی شارەوانی و گەشت و گوزار و گواستنەوە و گەیاندن سەردانی پارێزگاری هەولێر-یان کرد

شاندی لێژنەی شارەوانی و گەشت و گوزار و گواستنەوە و گەیاندن لە نزیکەوە سوپاسی پارێزگار و جێگری پارێزگار و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریان کرد کە لە ماوەی ڕابردوو لە خۆبردووانە هاوشانی پارێزگاکانی تری کوردستان ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونەوە، پاشان بەوردی تاوتوێی پلانەکانی ئێستا و داهاتووی پارێزگای هەولێر کرا، کۆمەڵێک پرسی هەنوکەیی و گرنگی هاوڵاتیانیان ئاراستەی پارێزگار کرد...

لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سكاڵا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 2020/5/17، لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سكاڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی د.ئیسماعیل سگیری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.