Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/10/15
په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/10/15ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/10/15، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

لیژنه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی خۆراكی خراپ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو

به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ڕه‌وشی خۆراك و چۆنیه‌تیی كۆگاكردنى و بوونى خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و پرسه‌، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ 13/10/2019، لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی...

مەڕاسیمی ماڵئاوایی لە خوا لێخۆشبوو ئاهەنگ عارف لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ لەژێرچاودێری د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی عدنان موفتی سەرۆکی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان ، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و بەشێک لە ئەندامانی خولی پێنجەم و خولەکانی تری پەرلەمان و یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، مەڕاسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی خوالێخۆشبوو ئاهەنگ عارف پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو

لیژنەی کاروباری یاسایی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە ١٠/١٠/٢٠١٩، لیژنەی کاروباری یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانەوە

سه‌باره‌ت به‌دەستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنە سەربازییەكەی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوای هه‌رچی زووه‌ وه‌ستاندنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن کرد

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پته‌وتركردنی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردن لە سه‌رجه‌م ئاست و بوارەکاندا كرده‌‌وه‌.

"خاڵی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندیی نێوان گه‌لی كوردو گه‌لی كوه‌یت ئه‌و سته‌مه‌یه‌ كه‌ رژێمی پێشوو لێی كردوون"
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌ هه‌ولێر ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوه‌یت و پته‌وتركردنی له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی هه‌ردوولا ده‌كه‌نه‌وه‌.

لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە

سه‌عات٣ى پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەمە ‌٨/١٠/۲۰۱۹، شاندێكی لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی رێڤنگ محه‌مه‌د هروری سەرۆکی لیژنەو یاوه‌ریى بڕیاردەری لیژنەو ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه‌ سەردانی...