Skip to the content
Menu

هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٨/١/٢٠٢٠ بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەو گرژیانەی لە ناوچەکە هاتوونەتە کایەوە هه‌رسێ سه‌رۆكايەتییەکەی هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌و گرفته‌كانى كشتوكاڵ چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهێندران

بۆ تاوتوێكردنى كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م كه‌رتى كشتوكاڵى، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٨/١/٢٠٢٠ به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌په‌رله‌مانى كوردستان لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه.

ڕاگه‌يه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێم و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/1/2020 له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتيى  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونى د. ڕێواز فایەق سه‌رۆكى په‌رله‌مان و مەسروور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كان و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه‌ چوو.

لیژنه‌ى دارایی راپۆرتى خۆى له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى چاكسازى ئامادەكرد

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى چاكسازى و ئاماده‌كردنى راپۆرتى كۆتایى لیژنه‌كه‌، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ‌٧/١/٢٠٢٠، لیژنه‌ى كاروبارى دارایی و ئابوورى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌...

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ڕه‌شنووسی په‌روه‌رده‌و فێركردن، نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/1/7، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ پێشوازیى...

راپۆرتی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان ئاماده‌ ده‌كرێت

سه‌عات 10:30ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 7/1/2020، هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی رۆشنبیریی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان له‌هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌.

لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سرووشتییه‌كان راپۆرتى خۆى له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت ئاماده‌كرد

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنى دواین پێداچوونه‌وه‌ به‌راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی، سه‌عات 11:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سیشه‌مه‌ 7/1/2020، لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌ سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى...

هێمن هەورامی پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی لەوەر ساکسۆنیی ئەڵمانی کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٦/١/٢٠٢٠، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی لە پۆڵ پراگاگنا سەرۆکی گرووپی هەرێمی لەوەرساکسۆنیی ئەڵمانی و شاندێکی یاوەری کرد.

لیژنه‌ى دارایی له‌گه‌ڵ سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌یاساى چاكسازى تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر پڕِۆژه‌یاساى چاكسازى، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ٥/١/٢٠٢٠، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبووه‌وه.‌

سه‌رۆكى په‌رله‌مان ساڵى نوێى زایینى له‌ كوردستانیان و جیهان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ى هاتنى سه‌رى ساڵی نوێی زایینیه‌وه‌ د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كوردستانیان و ته‌واوى جیهان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: