به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌ركاركردنى یاسای فیدرالیی پاراستنی به‌رهه‌مه عێراقییه‌كان و تاووتوێكردنى كێشه‌و گرفتى جووتیاران، سه‌عات10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 8/10/2019، به‌سه‌رپه‌رشتیى عوسمان عه‌بدوڵا سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى و به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان و بازرگانى و پیشه‌سازى له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى له‌نێوان هه‌ردوو لیژنه‌كه ئه‌نجامدرا.
لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌دواداچوون بۆ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات
سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 8/10/2019، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت و له مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌و شادى نه‌وزاد ئه‌ندامى لیژنه‌كه پێشوازیى له خانه‌واده‌یه‌كى ده‌ڤه‌رى سۆران كرد كه مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان به لیژنه‌كه سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو.
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری سه‌ردانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌سه‌رپه‌رشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه و یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌کە سه‌ردانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه-یان كرد و چه‌ند ناوه‌ندێكی كلتوری و ڕۆشنبیریان به‌سه‌ر كرده‌وه..
لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان به‌جیا لەگەل ژماره‌یه‌ك له چین و توێژه‌كانی سەر بەهێزەکانی پێشمەرگەو کارمەندانی ناوخۆ کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەمە ٨/١٠/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤنگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی شاخەوان رەئوف مستەفا بڕیاردەری لیژنەو سەروان هەرکی ئەندامی لیژنەكه پێشوازیی کرد له...
راپۆرتی كۆتایی پێشنیازى یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت
سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەمە ٨/١٠/٢٠١٩، لیژنەی شارەوانی و گۆاستنەوەو گەیاندن و گەشتوگۆزارو ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپه‌رشتیی ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەو ئامەدەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بریاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسای خوی ئەنجامدا.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى هه‌ڵبژێردرا
به‌سه‌رپه‌رشتیی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و نوێنه‌رى لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، زیاد جه‌بار محه‌مه‌د به‌ده‌نگى (9) ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى وه‌ك سه‌رۆكى لیژنه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبوونەوە
بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی پەیوەست بەخوێندنی باڵا، ئەمڕۆ ۸ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، بە سەرپەرشتی عبدالسلام دۆلەمەری سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری جێگری سەرۆکی لێژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لێژنەکە سەردانی وەرزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازییان لێ‌کرا.
لیژنەی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا کۆبووەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ٧/١٠/٢٠١٩، لیژنەی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند پرسێکى تاووتوێ کرد.
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و كێشه‌ی چه‌ند زانكۆیه‌كی تایبه‌ت ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 7/10/2019، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا پێشوازی لە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی چەرمۆ کرد
بە مەبەستی گوێگرتن لە کێشە و گرفتانەی تایبەتن بە سیستمی بۆلۆنا ، پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە ئامادەبوونی د. گەلاوێژعوبێد بڕیاردەری لێژنە ، هەڵەز ئەحمەد ئەندام و د. مدحەت محمد ڕاوێژکاری لێژنەکە پێشوازیان لە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی چەرمۆ کرد.