Skip to the content
Menu

لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری بەدواداچوون بۆ چەند پرسێک دەکات

بەمەبەستی بەدواداچوون و تاوتوێکردنی چەند پرسێک پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٢٠ لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری بەسەرپەرشتی عبدالستار مجید سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگر و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکاران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا..

سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژژمێری پەرلەمانی بڵاوکردەوە

سەرلەبەیانی ئەمرۆ ٢٠٢١/١٢/٢٠ بە ئامادەبوونی د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، و ئەردەلان محمد سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان و هیوا نەسرەددین جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان لە هۆڵی پەناگیری یەکەمین (رۆژژمێری پەرلەمان)ی بڵاوکردەوە..

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان كرد
د. ڕێواز فایق: "پێویسته‌ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌ربه‌خۆیى خۆی بپارێزێت و هیچ حزب و لایه‌نێك ده‌ست له‌ كاروباره‌كانیان وه‌رنه‌دات"

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/١٩، د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ د. منی یوخنا یاقۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان كرد.

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/١٩، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ د. منی یوخنا یاقۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان و ڕاوێژكارانی ده‌سته‌كه‌ كرد.